به‌ڤیدیۆ.. پێشبڕكییه‌كی گه‌رم بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ سه‌رما

485 جار خوێندراوەتەوە کات11:03 بەروار10-01-2019
به‌ڤیدیۆ.. پێشبڕكییه‌كی گه‌رم بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ سه‌رما
راچڵه‌كین

دانیشتوانی‌ شارێكی وڵاتی چین، به‌مه‌به‌ستی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ ئه‌و سه‌رمایه‌ی روویی له‌ وڵاته‌كه‌یان كردووه‌، پێشبڕكیی خواردنی بیبه‌ری‌ تووندیان رێكخست.

پێشبڕكییه‌كه‌ له‌ شاری‌ ییتشۆن، له‌ پارێزگای‌ جیانگشی وڵاتی چین به‌ڕێوه‌چوو، مه‌رجی سه‌ره‌كی‌ بردنه‌وه‌ش ئه‌وه‌بوو كه‌ كه‌سه‌كه‌ زۆرترین بیبه‌ری‌ تووند بخوات له‌ كه‌مترین كاتدا.

وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌شداربوان له‌ نێو حه‌وزێكی گه‌وره‌ی‌ پڕ له‌ ئاوی‌ گه‌رمدا دانیشتوون كه‌ بڕێكی زۆر بیبه‌ری‌ توونی تێداكراوه‌.

كچێك به‌ناوی‌ "یی هوان" نازناوی‌ "شاژنی بیبه‌ری‌" به‌ده‌ستهێناوه‌ و خه‌ڵاتێكی ئاڵتوونی وه‌رگرتووه‌، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ توانی له‌ماوه‌ی‌ یه‌ك خوله‌كدا 20 بیبه‌ری‌ توند بخوات.