بۆیه‌كه‌مین جار ڤیدیۆییه‌ك له‌ یوتیوب 6 ملیار بینه‌ر تۆمارده‌كات

5716 جار خوێندراوەتەوە کات07:21 بەروار28-02-2019
بۆیه‌كه‌مین جار ڤیدیۆییه‌ك له‌ یوتیوب 6 ملیار بینه‌ر تۆمارده‌كات
راچڵه‌كین

بۆ یه‌كه‌مین جار كلیپێكی ڤیدیۆیی شه‌ش ملیار بینه‌ری‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب تێپه‌ڕاند، تائێستاش هیچ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كی تر نه‌گه‌یشتووه‌ به‌م ئاسته‌ پڕ بینه‌ره‌.

تۆڕی یوتیوب بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ گۆرانیه‌كی تۆماركراو كه‌ فونسی و هاوڕییه‌ راپه‌ره‌كه‌ی دادی یانكی له‌ 2017، تا ئێستا وه‌ك خێراتیرین گرته‌یی ڤیدیۆیی ژماره‌ی بینه‌ره‌كان له‌ زیادبووندان، له‌ماوه‌ی‌ 272 رۆژدا چوار ملیار بینه‌ری هه‌بووه‌.

ئه‌و گۆرانییه‌ ئیسپانیه‌ كه‌ به‌ناوی‌ "به‌بێده‌نگی" یه‌، كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێنا و توانی پێش گۆرانی‌ (شیب ئۆف یو" بكه‌وێت كه‌ له‌لایه‌ن گۆرانیبێژی به‌ریتانی، ئیدین شیرینه‌وه‌ وتراوه‌ته‌وه‌ و دوو ملیار بینه‌ری‌ هه‌بووه‌.

بۆیه‌كه‌مین جار، گۆرانی گانگام ستایلی‌ گۆرانیبێژی كۆریای باشور Psy، توانی به‌ربه‌ستی دوو ملیار بینه‌ر له‌ ساڵی 2012 له‌ یوتیوب تێپه‌ڕێنێت.