بەڤیدیۆ.. دانپێدانانی ئەو باندەی كە مووچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شاریان دزی

6643 جار خوێندراوەتەوە کات01:05 بەروار13-03-2019
بەڤیدیۆ.. دانپێدانانی ئەو باندەی كە مووچەی كارمەندانی نەخۆشخانەی شاریان دزی

راچڵەكین-

پێشنیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ 13/3/2019، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ هاوبه‌شدا، لیوا حه‌سه‌ن نوری‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌‌و عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تاوانبارانی‌ بردنی‌ موچه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شاریان راگه‌یاند.

له‌سه‌ره‌تای‌ كۆنگره‌كه‌دا لیوا حه‌سه‌ن نوری‌ وتی‌، به‌چه‌ند كاتژمێرێكی‌ كه‌م دوای‌ روداوه‌كه‌، له‌لایه‌ن ئاژانسی‌ زانیاریی‌‌و دژه‌ تیرۆره‌وه‌ توانرا سه‌ره‌داوه‌كانی‌ تاوانه‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و زانیارییه‌كان بدرێت به‌ئێمه‌، شه‌وی‌ رابردو به‌هه‌ماهه‌نگی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس‌و ئاسایش‌و دژه‌ تیرۆر توانرا له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا بانده‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێن‌و ئه‌و پاره‌یه‌یه‌ی‌ بانده‌كه‌ش رفاندبوی‌ ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئوتومبیلانه‌ی‌ كاره‌كه‌یان پێ ئه‌نجامداوه‌.

وتیشی‌، ئه‌و بانده‌ی‌ تاوانه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌ له‌ 7 كه‌س پێكهاتوه‌و سه‌رجه‌میان له‌ناو شاری‌ سلێمانیدا ده‌ستگیركراون، دانیشیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌.

ئه‌وه‌شی‌ وت، ئه‌ندامانی‌ بانده‌كه‌ كه‌سانی‌ كۆنه‌پیاوكوژو رێگر بون‌و پێشتر پێشینه‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ دیكه‌یان هه‌بوه‌و بۆ ماوه‌ی‌ (3 تا 7) ساڵ سزدا دراون، به‌شێكیان له‌ناو زیندان یه‌كتریان ناسیوه‌.

به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ به‌هیمه‌تی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ كه‌ له‌دوای‌ روداوه‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر بازگه‌یان دانابو له‌سه‌ر شه‌قام‌و ده‌روازه‌كانی‌ شار، تۆمه‌تباره‌كان نه‌یانتوانی‌ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌و خۆیان ون بكه‌ن.

لای‌ خۆیه‌وه‌ عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها پاش ده‌ستخۆشیكردن له‌هێزه‌كانی‌ ئاسایش‌و دژه‌ تیرۆر كه‌ شانبه‌شانی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس ده‌ورێكی‌ باشیان بینیوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ تاوانباران، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هیچ ده‌ستێك له‌پشتی‌ بانده‌كه‌وه‌ نییه‌، بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ كه‌ چاویان به‌ئارامی‌ شاری‌ سلێمانی‌ هه‌ڵنایه‌ت.

راشیگه‌یاند، به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك كه‌ناڵی‌ راگه‌یاندن فێری‌ ئه‌وه‌ بون كه‌ پێش لیكۆڵینه‌وه‌كان‌و پێش ده‌زگاكانی‌ پۆلیس‌و ئاسایش‌و دادگا ده‌كه‌ون، بۆیه‌ داوا له‌و كه‌ناڵانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ روداوێك روده‌دات چاوه‌روانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و لێدوانی‌ ره‌سمی‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكه‌ن.

به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ بانده‌كه‌ له‌ماوه‌ی‌ كه‌متر له‌ 15 كاتژمێر دوای‌ روداوه‌كه‌ ده‌ستگیركران‌و هیچ كه‌سێكیشیان له‌پشته‌وه‌ نییه‌و ته‌نها خۆیان به‌ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و تاوانه‌ هه‌ستاون.