به‌ڤیدیۆ.. ساتی ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ری كۆمه‌ڵكوژیيه‌كه‌ی نیوزیله‌ندا ببینه‌

21503 جار خوێندراوەتەوە کات05:40 بەروار15-03-2019
به‌ڤیدیۆ.. ساتی ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ری كۆمه‌ڵكوژیيه‌كه‌ی نیوزیله‌ندا ببینه‌

راچڵه‌كین

گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ له‌لایه‌ن شایه‌تحاڵێكه‌وه‌ تۆماركراوه‌، ساتی ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ری كۆمه‌ڵكوژیه‌كی نیوزیله‌ندا ده‌رده‌خات، كه‌ بووه‌ هۆكاری‌ كوژرانی‌ 49 كه‌س و برینداربوونی ده‌یان كه‌سی تر.

دوو كارمه‌ندی پۆلیس له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌ون كه‌ گه‌مارۆی گۆمانلێكراوه‌كه‌یان داوه‌، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس له‌ سه‌یاره‌كه‌ی ده‌ده‌ن.

دوای‌ پێكدادانی نێوان هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌، پۆلیسه‌كان له‌ ئۆتۆمبێلی تۆمه‌تباره‌كه‌ نزیكده‌بنه‌وه‌ و چه‌كه‌كانیان ده‌رده‌كه‌ن و یه‌كێك له‌ پۆلیسه‌كانیش به‌ په‌له‌ ده‌چێته‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه‌ بۆ ده‌ستیگركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردووه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ شه‌قامی "برۆگهام"ی شاری‌ "كرایست تشیریش" له‌ نیوزیله‌ندا بووه‌ و سێ بۆ چوار پارچه‌ چه‌ك له‌ نێو ئۆتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 15ی ئاداری 2019 كەسێكی چەكدار هێرشیكردە سەر مزگەوتی ئەلنوور لەسەنتەری شاری كریستچەرچ و دەستڕێژی گولـلەی لە خەڵكی نێو مزگەوتەكە كردووە، هەر لە هەمانكاتدا هێرشێكی دیكە بۆسەر مزگەوتێكی دیكە لە هەمان شار ئەنجامدراوە.