بەڤیدیۆ.. ئینسا بەپەلە كۆنسێرتەكەی بەجێدەهێڵێت

67149 جار خوێندراوەتەوە کات02:33 بەروار18-03-2019
بەڤیدیۆ.. ئینسا بەپەلە كۆنسێرتەكەی بەجێدەهێڵێت
 
راچڵەكین 
 
 
شەوی رابردوو هونەرمەندی ئەلبانی ئینسا كۆنسێرتێكی لەیەكێك لەهۆتێلەكانی شاری هەولێر ئەنجامدا پێش چەندخولەكێك لەكۆتایی كۆنسێرتەكەی بەپەلە بەجێهێشتووە. 
 
یەكێك لەبەشداربوانی كۆنسێرتەكە بە راچڵەكین-ی وت، ئینسا پێش كۆتایی هاتنی كۆنسێرتەكەی بەجێهێشتووە. 
 
وتیشی، بەهۆی بەرزی نرخی بیلتەكانەوە رێژەیەكی بەرچاو لەهاوڵاتیان بەشداری تێدا نەكردووە. 
 
باسی لەوەشكرد، كەمی رێژە بەشداربوان نیگەرانی لای ئەو هونەرمەندە ئەلبانییە دروستكردبوو. 

 

هاوكات ئیینسا لەكۆنسێرتەكەیدا بەگۆرانی ئینگلیزی و كوردی سەرنجی ئامادەبوانی بۆلای خۆی راكێشا  و  هەروەها لەیەكێك لەگۆرانییەكانی ئاڵای كوردستانی لەملیكرد و گۆرانییەكی هونەرمەندی كورد زەكەریا عەبدوڵای وتەوە. 
 
هەرلەمەراسیمەكەدا سارە نەدیم شاجوانی عێراق و چەند هونەرمەندێكی دیكە بەشدارییان تێداكرد. 

 

 

 

دوای كۆتایی هاتنی كۆنسێرتەكەشی بەیانی  ئەمڕۆ ئەو هونەرمەندە ئەلبانییە كەلەتۆڕەكۆمەڵایەتییەكان هەوادارێكی زۆری هەیە هەولێری بەرەو وڵاتەكەی خۆی بەجێهێشت.