ڤیدیۆ" چركە ساتی ژێرئاوكەوتنی بەلەمە گەشتیارییەكەی موسڵ

537 جار خوێندراوەتەوە کات09:13 بەروار22-03-2019
ڤیدیۆ

راچڵەكین-

پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە دوورگەی گەشتیاری موسڵ، بەهۆی ژێرئاو كەوتنی بەلەمێكی گەشتیاری كەوەك دەووترێت، ژمارەیەكی زۆری گەشتیار هەڵگرتووە، نزیكەی 100 كەس خنكان و ژمارەیەكی تریش بێسەروشوێن بوون، جگە لەوەش 50 سەرنشینی تری ناو بەلەمەكە ڕزگار كران.

 

بەهۆی ئەو ڕووداوەوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عیراق سێ رۆژ ماتەمینی لەسەرتاسەری عیراقدا رایگەیاند، داواشیكرد لەماوەی 24 كاژێردا لێكۆڵینەوە لەهۆكاری ئەو ڕووداوە بكرێت.