ڤیدیۆ: ئەڤین ئاسۆ لەسەر بڵاوبوونەوەی دیمەنە ڕوتەكان لە شاشەی نێت تیڤی هاتە دەنگ

13086 جار خوێندراوەتەوە کات10:19 بەروار01-04-2019
ڤیدیۆ: ئەڤین ئاسۆ لەسەر بڵاوبوونەوەی دیمەنە ڕوتەكان لە شاشەی نێت تیڤی هاتە دەنگ
ڕاچڵەكین-


خانمە ڕاگەیاندنكار ئەڤین ئاسۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنە و دیمەنی نەشیاو لە كەناڵەكەیەوە داوای لێبوردنی لە بینەرەكانی كرد.

لە دوای پەخش كردنی فیلمێك كە كارەكتەری ڕووتی تیادا بووە لەسەر شاشەی كەناڵی نێت تیڤی هەڵای لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان نایەوە و بووە مایەی توڕە بوونی بینەرەكانیان.

ئەڤین ئاسۆ وەك بەڕێوبەری ئەم كەناڵە بەشێوەیەكی فەرمی داوای لێبوردنی لە بینەرەكانی كرد بۆ ئەو دیمەنانەی لەسەر شاشەی كەناڵەكەی پەخش كراوە و دەڵێت تەواوی ئەو كارەمەندانەی سزا داوە كە بەرهەمی لەم شێوەیەیان نمایش كردوە.