ژنێکی ئوسترالی: "لەهەفتەیەکدا لەگەڵ حەوت پیاوی جیاواز دەخەوم"

21016 جار خوێندراوەتەوە کات10:50 بەروار01-04-2019
ژنێکی ئوسترالی:

ڕاچڵەکین- 

خانمێکی ئوسترالی لە چاوپێکەوتنێکدا باسی خەمۆکی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کرد و روونیکردەوە کە نهێنی ئەو بۆ لەبیرکردنی دڵتەنگییەکەی سێکسکردنی رۆژانەبوو لەگەڵ پیاوانی جیاوازدا.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵی بریتانی، نادیا بۆکۆدی، میدیاکاری ئوسترالی ئاشکرای کرد چۆن بۆ ماوەیەک هەموو رۆژێک لەگەڵ پیاوێکی جیاوازدا دەخەوت.

نادیا پاش ٧ ساڵ لە ژیانی هاوسەرگیری لە مێردەکەی جیا بوویەوە و توشی خەمۆکی بوو، سێکسکردنی وەک چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە دۆزیەوە. 

Image result for Woman claims having SEVEN one-night stands in a week helped her heal

نادیا دەربارەی بەو بڕیارەی روونیکردەوە کە سێکس لەگەڵ پیاوانی زۆردا یارمەتیدەر بوو بۆ نەهێشتی خەمۆکی و بێ ئومێدییکەی و تێرکردنی ئەو ئارەزووانەی هاوسەرەکەی نەیدەتوانی تێریان بکات.

نادیا پاش سەردانکردنی پسپۆڕی دەرونی، بۆی دەرکەوت کە توشبووی حاڵەتێکی دەرونییە کە بەهۆیەوە ئاڵودەی سێکسە و پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەرە.

ئەم خانمە ئێستا وازی لەو ستایلی ژیانە هێناوە و لەگەڵ کوڕەهەوڕێیەکیدا دەژی.

نادیا ئەوەشی ئاشکراکرد کە پاش ماوەیەک سێکسی زۆر کاریگەری خراپی لەسەر ژیانی دروستکردبوو، سێکس بە تەواوی سەرقاڵیکردبوو و هەندێک جار شوێنکارەکەی بۆ ئەو مەبەستە جی دەهێشت.


In a recent entry on the website Nadia, who is now in a relationship with boyfriend Kynan, admitted that her sexual encounters made her feel 'alive' after being a 'wife' for almost a decade