پێنج قۆناغ هه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویسیدا و ته‌نها به‌هێزترین عاشقه‌كان ده‌توانن قۆناغی سێهه‌م تێپه‌ڕێنن

1265 جار خوێندراوەتەوە کات12:30 بەروار06-04-2019
پێنج قۆناغ هه‌یه‌ له‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویسیدا و ته‌نها به‌هێزترین عاشقه‌كان ده‌توانن قۆناغی سێهه‌م تێپه‌ڕێنن
ڕاچڵه‌كین -

لێره‌دا په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی پێنج قۆناغی بۆ دانراوه‌ و ، كه‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ كه‌وتنه‌ نێو په‌یوه‌ندیدا پێیدا تێپه‌ ده‌بێت و قۆناغی سێهه‌میش ئاماژه‌ی به‌هێزی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ ده‌گه‌یه‌نێت . ئه‌وانیش بریتین له‌ :- 

1-خۆشه‌ویستێكی نوێ:
له‌گه‌ڵ ناسینی كه‌سێكی نوێدا ، بۆتۆ وه‌ك مانگی هه‌نگوینی وایه‌ و هه‌موو شتێكی بۆت جێگه‌ی بایه‌خه‌ و ، زوو، زوو ، چاوه‌ڕێی ته‌له‌فۆن یان هه‌ر شتێكی دیكه‌ ده‌كه‌یت له‌وه‌وه‌ پێت بگات . 

2-جێگیر بوون:
هه‌ست ده‌كه‌یت هه‌ر دوكتان جدین ، و ئاماده‌یی هه‌موو شتێكت تێدایه‌. ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگه‌ چونكه‌ هه‌ردوكتان ده‌جوڵێن و هه‌ست به‌و ژیانه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ ده‌كه‌ن . و هه‌موو كاره‌كانت و ته‌نانه‌ت بیر و بۆچوونه‌كانتی له‌گه‌ڵ دابه‌ش ده‌كه‌یت 

3-ڕۆتین و نائومێد بوون :
هێشتا هه‌ستی به‌هێزت بۆی هه‌یه‌ و به‌ڵام هه‌ندێ جیاوازی ده‌بینی كه‌ نائومێدت ده‌كات، ده‌زانیت كه‌ پێكه‌وه‌ بوونتان خۆشحاڵییه‌كه‌ی سه‌ره‌تای نه‌ماوه‌ ، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌ رۆتیناتی كاری ڕۆژانه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ك ئیش ماڵه‌وه‌ و چوونه‌ سه‌ر كار و ماندوویه‌تی و هه‌ست ده‌كه‌یت ته‌واو بێزارت ده‌كات،ئه‌مه‌ش قۆناغێكی مه‌ترسیداری په‌یوه‌ندیه‌كه‌یه‌ و ئه‌گه‌ری دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌یه‌كدی هه‌یه‌ و په‌یوه‌ندیه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ . 

4-سه‌قامگیری:
له‌م قۆناغه‌دا هه‌ست ده‌كه‌یت له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌ته‌وه‌ و ده‌پارێزرێت و ، ئه‌وه‌ی تۆ وێنات كردووه‌ ، وه‌ك خۆیی و له‌ ڕاستیدا ده‌یبینیت ، چونكه‌ قۆناغی سێهه‌م كه‌ مه‌ترسیداره‌ تێت په‌ڕاندووه‌ ، لێره‌دا گه‌رچی گرنگی پێدانه‌كان وه‌ك سه‌ره‌تا نیه‌ به‌ڵام قۆناغێكه‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌ كه‌متر ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندووه‌ و كۆتایی پێهاتنی هه‌یه‌ . 

5-پابه‌ندبوون: 
ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌دابیت شایانی پیرۆزبایت، چونكه‌ زۆر ئاسوده‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ و  قۆناغی دڵه‌ڕاوكێت تێپه‌ڕاندووه‌ ، قۆناغێكه‌ ناتوانن ده‌ستبه‌رداری یه‌كدی ببن و به‌ هه‌موو جیاوازییه‌كانیه‌وه‌ یه‌كتان قبوڵكردووه‌ .