ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی میسر كۆچی دوایی كرد

95 جار خوێندراوەتەوە کات02:47 بەروار11-04-2019
ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی میسر كۆچی دوایی كرد
راچڵەكین 
 
 
مه‌حمود جوندی ئه‌كته‌ری دیاری میسری ، له‌ ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
 
میدیاكانی میسر بڵاویانكردەوە، پاش مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی قاهیره‌، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو مه‌حمود جوندی له‌ ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد ، بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌ خاك بسپێردرێت و پرسه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت.
 
مه‌حمود جوندی له‌دایكبووی 1945، خه‌ڵكی پارێزگای بوحه‌یره‌ی میسره‌ و له‌سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نیه‌وه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و ناوبانگێكی باشی په‌یداكردووه‌.
 
 
جوندی له‌چه‌ندین دراماو فیلیم دا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناسراو عادل ئیمام به‌شداری كردوه‌و به‌یه‌كێك له‌ ئه‌كته‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی میسر هه‌ژمارده‌كرێت.