پێشبینی ده‌كرێت ئایفۆنه‌ نوێیه‌كه‌ به‌مجۆره‌بێت؟

180 جار خوێندراوەتەوە کات04:20 بەروار11-04-2019
پێشبینی ده‌كرێت ئایفۆنه‌ نوێیه‌كه‌ به‌مجۆره‌بێت؟


راچڵه‌كین - سه‌ربه‌ست نه‌جمه‌دین

هه‌رچه‌نده‌ هێشتا چه‌ند مانگێك ماوه‌ بۆ ئاشكراكردنی به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ڵام له‌ ئێستاوه‌ راگه‌یاندنه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌.

له‌ نوێترین هه‌واڵدا و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌، سه‌رچاوه‌ ته‌كنه‌لۆجییه‌كان وێنه‌یه‌كی پێشبینیكراوی ئایفۆنه‌ نوێیه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئامێره‌كه‌.

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ دوو جۆر ئایفۆن ده‌بێت كه‌ قه‌باره‌ی شاشه‌كانیان ٦.١ و ٦.٥ ئینج ده‌بن له‌گه‌ڵ ته‌نكنیكی ئۆلید كه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای سامۆسنگه‌وه‌ بۆیان دروستكرابێت.

ئه‌مانه‌ ته‌نیا پێشبینی كراون و له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ پێیان گه‌یه‌نراوه‌، ئه‌گه‌ری زۆره‌ گۆڕانكاریی به‌سه‌ردابێت.

وێنه‌ی ئایفۆنه‌ پێشبینیكراوه‌كان:

Image may contain: phone