وێنەیەكی ناوازەی دەرچەی بەنداوی دوكان لە گۆڤارێكی جیهانی بڵاودەكرێتەوە

2064 جار خوێندراوەتەوە کات05:25 بەروار13-04-2019
وێنەیەكی ناوازەی دەرچەی بەنداوی دوكان لە گۆڤارێكی جیهانی بڵاودەكرێتەوە


راچڵەكین- لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە

بەهۆی زۆری رێژەی بارانبارین لە وەرزی سەرمای ئەمساڵدا ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادیكرد بەجۆرێك لەدوای ساڵی 1988ەوە یەكەمجارە ئاستی ئاو لە بەنداوەكە بگاتە بێڵ ماوس بۆئەوەی لە دەرچەكانیتری بەنداوەكە دەربچێت.


ئەگەرچی دیمەنی پڕبوون تا ئاستی بێل ماوسەكە بووە جێی سەرەنجی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، هەروەها لای میدیا جیهانییەكانیش سەرەنج راكێشی دیمەنەكە جێی سەرەنج بوو.

گۆڤاری (ئەتلانتیک theatlantic)ی ئەمەریکی کە یەکێکە لە گۆڤارە پڕخوێنەرەکانی جیهانە، هەفتانە لە پێگەی تایبەتی گۆڤارەکە وێنەی هەواڵی و سەرنجڕاکێشی هەڵبژێردراو لەسەر ئاستی جیهان بڵاو دەکاتەوە،  ئەم هەفتەیەی وێنەی دەرچەی بەنداوی دوکانە دوای سەرڕێژبونی ئاوی بەنداوەکە.

كلیك لێرە بكە بۆ چوونە ناو پێگەی گۆڤارەكە