مەسنجەر و فەیسبوک یەکدەگرنەوە

586 جار خوێندراوەتەوە کات07:09 بەروار13-04-2019
مەسنجەر و فەیسبوک یەکدەگرنەوە



راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

وەک ئاشکرایە لەماوەی رابردوو مەسنجەر لە فەسیبوک جیابووەوەو بووە بەرنامەیەکی سەربەخۆ کە بەبێ فەیسبوکیش کاری دەکرد و لەرووی داتا و زانیارییەشەوە سەربەخۆکرابوو.

لە ئێستادا و ئەگەری زۆرە بەشی ناردنی پەیام لە فەیسبوک واتە مەسنجەر، پێدەچێت دووبارە بخرێتەوە ناو فەیسبوک و ببنەوە بەیەک بەرنامە، واتە مەسنجەر ببێتەوە بەبەشێک لە فەیسبوک.

ئەمەش وەک ئامادەکارییەکە بۆ ئەو بەیەکتربەستنەوەی فەیسبوک کە دەیەوێت ئەنجامی بدات بۆ ناردنی پەیام لە نێوان هەر سێ بەرنامەی (واتسئاپ و ئینستاگرام و مەسنجەر) کە وابڕیارە لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.