بەوێنە.. منداڵی دەوڵەمەندەكان ببینە چۆن سوكایەتی بە پارەوە دەكەن

5198 جار خوێندراوەتەوە کات09:09 بەروار13-04-2019
بەوێنە.. منداڵی دەوڵەمەندەكان ببینە چۆن سوكایەتی بە پارەوە دەكەن

ڕاچڵەكین-

لەدایك بوون و كەوچكی ئاڵتونی لە دەمیاندا بووە، ئەمە دۆخی ژیانی منداڵی دەوڵەمەندەكانە بێ سنوور بە ئارەزووی خۆیان ژیان بەسەر دەبەن و لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ڕەخنەیان لێ دەگیرێت لەبەر ئەو سوكایەتیەی بە پارەوە دەیكەن.

منداڵی دەوڵەمەندەكان لە سەرتاسەری جیهان كە تەمەنیان خوار 15 ساڵە تەواوی وردەكاری بەسەربردنی پشوەكانیان و پارە و كەلوپەلە گرانبەهاكانیان لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام پیشانی تەواوی جیهانی دەدەن.

هەریەكێك لەو وێنانەی دەیانبینیت كەلوپەلی ماركە و گرانبەهان كە سوكایەتیان پێوە دەكەن وەك ئەوەی هیچ نرخ و بەهایەكیان نەبێت و بەم شێوەیە ئازاری هەست و سۆزی ئەو كەسانە دەدەن كە خاوەنی هیچ بڕە پارەیەك نین یان خاوەنی سەرچاوەیەكی دیاریكراوی پارەن.