ئه‌گه‌ر ڕقت له‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ئاوه‌ سوود له‌م ڕێنماییانه‌ وه‌ربگره‌

520 جار خوێندراوەتەوە کات12:28 بەروار14-04-2019
ئه‌گه‌ر ڕقت له‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ئاوه‌ سوود له‌م ڕێنماییانه‌ وه‌ربگره‌

ڕاچڵه‌كین-

 ئاو پێکھاتەیەکی گرنگە بۆ لەشی مرۆڤ ،لە٧٠٪ ی پێکھاتەی لەش پێکدێنێت ، کەیارمەتی سوڕی خوێن دەدات ، پاشەڕۆی لەش دەکاتە دەرەوە ، قەبزی ناھێڵێت ، وەخواردنەوەی ئاو پێش نان خواردن دەبێتە ھۆی ئەوەی کەمتر بخۆیت بۆ یەکێک بیەوێت کێش دابەزێنێت، جگە لەوە وشکبوونەوەی خانەکانی لەشی مرۆڤ کاریگەری زۆر خراپی ھەیە لەسەر لەشی مرۆڤ ، وھەندێكجار دەبێتە ھۆی سەرئێشەو ئازاری ھەموو جەستە ، وەھەروەھا کاریگەریەکی خراپی ھەیە لەسەر ووشکبوونەوەی دیسکی بڕبڕەکانی پشت ،و کەمی لینجی جومگەکان ،جگە لەکاریگەریەکانی تری ئاو بۆیە لێرەدا ئەم ڕێگا چارانە باس دەکەین کە دەتوانیت بەجێی بێنی بۆ ئەوەی ڕێژەی خواردنەوەی ئاوت زیاد کەیت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ دكتۆره‌  ھەڤین کمال شاە محمد  پزیشكی پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج له‌م بابه‌ته‌وه‌ باسی ده‌كات.
  
١- ھەوڵ بدە تام زیاد کەیت بۆ ئەو ئاوەی دەیخۆیتەوە ، وەکو زیادکردنی دوو سێ قەترە ئاوی پرتەقاڵ یاخود لیمۆ ، یاخوود ھەندێ گژووگیا بۆ ئاوەکە بۆ ئەوەی تامێکی بۆ زیاد کات پێت بخورێتەوە . 
٢- ئەنجامدانی ھەندێ وەرزش کە ھەستی تینویەتی زیاد دەکات و وات لێدەکات ئاو زیاتر بخۆیتەوە 
بەشێوەیەکی سروشتی ، وەکو ڕۆشتنی خێرا یاخود ڕاکردن .
٣- خواردنی سوپ و شۆربا کەڕێژەیەکی زۆر ئاوی تیادایە ، بەڵام دەبێت دوورکەوینەوە لەو جۆرانەی کە خوێی زۆری تێادایە چونکە کالۆری زۆریان تیادایە .
٤- دەتوانیت لەڕێگای زیادکردنی خواردنی ئەو میوانەی کە ئاویان زۆرە وەکو شووتی ، پرتەقاڵ ، کاڵەک ، ھەروەھا خواردنی ئەو سەوزانەی ئاویان زۆرە ، وەکو خەیار ، تەماتە ، کاھوو .
٥- ئەنجامدانی ھەندێ ڕێگا بۆ وەبیرھێنانەوەی کاتی ئاوخواردن وەکو ھەندێ تەتبیقاتی سوودبەخش لە مۆبایلەکەتدا کە بیرت دەخاتەوە کاتی ئاوخواردن .
٦- بەکارھێنانی کوپی ڕەنگاوڕەنگ و سەرنج ڕاکێش بۆ ئاو خواردنەوە ، بۆ ھاندانی ئاو خواردنەوە .
٧- خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی ڕێگری دەکەن لە ووشکبوونەوەی خانەکانی لەش وەکو شیر ، شەربەتی فرێش ، چای بێ کافایین .

-باشترین کات بۆ ئاو خواردنەوە کەیە ؟
١- دوای ھەستان لە خەو .
٢- نیو کاتژمێر پێش نانخواردن .
٣- پێش وەرزش و دوای وەرزش .
٤- کاتی برسیەتی نێوان ژەمەکان ..
٥- لەکاتی بێھێزی و نەخۆشی و ھەموو ئازارێک بە گشتی و سەرئێشە بە تایبەتی .