خواردنی برژاو په‌یوه‌ندی به‌ شێرپه‌نجه‌وه‌ چییه‌؟

31 جار خوێندراوەتەوە کات12:31 بەروار14-04-2019
خواردنی برژاو په‌یوه‌ندی به‌ شێرپه‌نجه‌وه‌ چییه‌؟

ڕاچڵه‌كین-

كۆمه‌ڵێك له‌ توێژه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ چین و به‌ریتانیا ئاشكرایان كرد كه‌ هه‌ڵمژینی دوكه‌ڵی زیانه‌كه‌ی‌ هیچ كه‌متر نییه‌ له‌ زیانی كێشانی جگه‌ره‌ و ئه‌گه‌ری هه‌وكردنی سییه‌كان و نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و سیل زیاتر ده‌كات.

گۆڤاری " ATS Journals" ده‌رئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی زاناكانی بڵاوكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ زیانی دوكه‌ڵ زیاتر ده‌كات ئه‌و كاته‌ی‌ گۆشت له‌سه‌ر ئاگر ببرژێنرێت و زۆر خواردنی ژه‌مه‌ برژاوه‌كان ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی مه‌ترسدار زیاد ده‌كات به‌تایبه‌ت توشبون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی سییه‌كان.

هه‌ڵمژینی دوكه‌ڵ ئه‌گه‌ری هه‌وكردنی سییه‌كان و ڕه‌بۆ و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌ڕێژه‌ی %40-60 زیاتر ده‌كات و بۆ ماوه‌یه‌ك خه‌ستی  مادده‌ توشكه‌ره‌كانی شێرپه‌نجه‌ له‌ له‌شدا زیاد ده‌كات و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ سیه‌كان و میزه‌ڵدان و پێست زیاد ده‌كات.