سكایپ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی زیادكرد

145 جار خوێندراوەتەوە کات05:02 بەروار14-04-2019
سكایپ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی زیادكرد


راچڵه‌كین - سه‌ربه‌ست نه‌جمه‌دین

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به‌رده‌وامه‌ له‌ گه‌شه‌پێدانی به‌رنامه‌ی سكایپ و له‌ نوێترین كاریشیاندا تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان بۆ زیادكرد.

له‌ رێگه‌ی بلۆگه‌ری تایبه‌تی خۆیانه‌وه‌ له‌ تۆڕی ئینته‌رنێت كۆمپانیای مایكرۆسۆفت رایگه‌یاند له‌مه‌ودوا به‌كارهێنه‌رانی سكایپ له‌سه‌ر هه‌ردوو سیستمی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس ده‌توانن هاوبه‌شیی به‌ سكرینه‌كانیان بكه‌ن.

ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ وه‌سفی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ نووسیویه‌تی "ئایا دەتەوێت پێشاندانێكی پاوەرپۆینت پێشانی هاوڕێكانت بدەیت؟ یان لەگەڵ هاوڕێ و دۆستانت ئاسایی لەسەر شاشه‌ی مۆبایلەکەت چی هەبوو پێشانی یەکتری بدەن؟ لەوانەیە بتانەوێت بازاڕی ئۆنلاین بەیەکەوە بکەن یان سەیری وێنەکان بکەن پێکەوە؟ لەم ئەمڕۆوە سکایپ ئەوەتان بۆ بەردەست دەکات" 

واته‌ به‌كارهێنه‌رانی سكایپ ده‌توانن شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ی خۆیان بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌و چ شتێكیان مه‌به‌ست بێت له‌ناو مۆبایله‌كه‌ پێشانیان بده‌ن.

له‌ رێگه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌شه‌وه‌، به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ببنه‌ خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ كه‌ بۆ ئه‌ندۆرید و ئای ئۆ ئێس به‌رده‌سته‌.



وێنه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌