عه‌لاوی داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات

49 جار خوێندراوەتەوە کات06:08 بەروار14-04-2019
عه‌لاوی داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات
راچڵه‌كین

سەرۆکی ئیتیلافی وەتەنییە،  داواده‌كات حەشدی شەعبی ھەڵبوەشێندرێتەوە و رایگەیاند کە بە ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، عێراق دەبێتە وڵاتێکی مەدەنی.

ئەیاد عەللاوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: "دوای ئەو سەرکەوتنەی کە دژبە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش تۆمارکراوە و سەرجەم ناوچەکانیش کۆنتڕۆڵکرانەوە، ئەرکی حەشدی شەعبی لە عێراق کۆتایی ھاتووە".

سەرۆکی ئیتیلافی وەتەنییە پێشنیازیکردووە ھەر چەکدارێکی حەشدی شەعبی کە توانای ھەیە، بچێتە ناو ریزەکانی سوپا یان پۆلیسی فیدرال یان پۆلیسی ناوخۆ و داواشیکردووە کە گرنگە توانای سوپا بەھێزتر بکرێت بۆ ئەوەی ئاسایشی وڵات پتەوتر بێت.

سەرۆکی ئیتیلافی وەتەنییە، ئەیاد عەللاوی وتیشی "بە ھەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، عێراق دەبێتە وڵاتێکی مەدەنی".