"مووچەی چوار مانگ لەبەغداوە ئامادەیە و بەیەكەوە بۆهەرێم خەرج دەكرێت"

946 جار خوێندراوەتەوە کات06:30 بەروار14-04-2019
 
 
راچڵەكین 
 
جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاند، چوار مووچەكەی پێشمەرگە ئامادەیە و بەیەكەوە خەرجدەكرێت و تەنیا ماوە پارەكە بگاتە هەرێمی كوردستان.
 
ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی نیسانی 2019 د.بەشیر حەداد، جێگری دوومی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن عادل عەبدولمەهدی، وەك وەزیری بەرگری بە وەكالەت و سەرۆك وەزیرانی عیراق ڕەزامەندی درا كە وەزارەتی بەرگری پارەكە، كە بۆ چوار مانگە و بۆ هەر مانگێك 68 ملیار دینارە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە خەرج بكرێت، بەڵام وەزارەتی بەرگری پارەكەی بۆ وەزارەتی دارایی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی ئەوان پارەكە خەرج بكەن.
 
ئاماژەی بەوەشكردووە، پارەكە ئامادەیە و خەرجكراوە تەنیا ماوە بگاتە هەرێمی كوردستان.
 
باسی لەوەشكردووە، مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە هەمووی بەیەكەوە دابەش دەكرێت.
 
ئەوەش لەكاتێكدایە، هەرچوار مووچەكەی پێشمەرگە كە لە1/1 /2019  تاوەكو 1/4 دەكاتە 272 ملیار دینار لەبەغداوە وەكو مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ هەرێم رەوانە دەكرێت.