له‌پێناو رزگاركردنی ژیانی‌.. پێویست بوو به‌شی زۆری‌ زمانی ببڕن

125 جار خوێندراوەتەوە کات08:03 بەروار14-04-2019
له‌پێناو رزگاركردنی ژیانی‌.. پێویست بوو به‌شی زۆری‌ زمانی ببڕن
راچڵه‌كین

پزیشكه‌كانی‌ ئه‌مریكا بڕیاریاندا بۆ رزگاركردنی ژیانی‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ و نیو، به‌شی هه‌ره‌ زۆری‌ زمانی ببڕن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ داهاتوودا توانای‌ نانخواردن و قسه‌كردنی هه‌بێت.

به‌گوێره‌ی‌ رۆژنامه‌ی "میره‌ر"ی‌ به‌ریتانی، ئه‌و منداڵه‌ ئه‌مریكیه‌ زمانی دوو هێنده‌ی زمانی كه‌سێكی پێگه‌یشتوو بووه‌، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی گه‌وره‌ی‌ ته‌ندروستی بۆ دروستكردووه‌.

له‌سه‌ره‌تادا دایكی ئه‌و منداڵه‌ هه‌ستی به‌ گه‌وره‌بوونی زمانی منداڵه‌كه‌ی نه‌كردووه‌ و وایزانیووه‌ كارێكی ئاساییه‌ و زۆرجاریش بۆ خۆشی وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بڕینی زمانی‌، پزیشكه‌كان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و منداڵه‌ دووچاری‌ نه‌خۆشی "بیكۆس ویدمان" بووه‌ كه‌ نه‌خۆشیه‌كی ده‌گمه‌ن و ته‌نها به‌نشته‌رگه‌ری‌ چاره‌سه‌رده‌كرێت.

دوای‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌، دایكی ئه‌و منداڵه‌ رایگه‌یاندووه‌، له‌ ئێستادا شێوه‌ی منداڵه‌كه‌ زۆر گۆڕاوه‌ و ته‌ندروستی زۆر باشه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نیه‌.