‎پزیشكێكی جوانكاری هۆشداری لە ئەنجامدانی پلازمای پێست دەدات

1417 جار خوێندراوەتەوە کات08:58 بەروار14-04-2019
‎پزیشكێكی جوانكاری هۆشداری لە ئەنجامدانی پلازمای پێست دەدات
ڕاچڵەكین-

ماوەی چەند ساڵێكە نەشتەرگەری جوانكاری بە تەواوی جۆرە جیاوازەكانی بۆتە مۆدێل و پلازمای دەوڵەمەند بە خەپلەی خوێت یەكێكە لە ڕێگاكانی جوانكاری كە بۆ پێست و قژ دەكرێت، دكتۆر بێساران قادر وەك پزیشكی پسپۆڕی پێست و جوانكاری لە هەژماری تایبەت بەخۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕونكردنەوەی لەسەر ئەم ڕێگا جوانكاریە داوە.

ئەم پزیشكە دەڵێت"وەك پێمان ووتن من دانانیشم سودو ئامانج و باشەكانیتان بۆ باس بكەم چونكە ماشاڵڵە ئەوەندە ڤیدۆو بابەتی لەسەر فەیس بوك و سناپ و انستا دانراوە هیچ نەماوەتەوە و هەر ئەوەندە ماوە بووترێت بە بێ پلازما ژیان هیچ مانایەكی نابێت، من لێرەدا هەندێك خاڵی شاراوەتان دەخەمە بەرچاو هەم، بۆ بەرچاو ڕوونی هەم. بۆ ڕۆشنبیری كەسی خۆت"

١- پلازما ئەو جادووە  نیە كە باس دەكرێت 
‎واتە تۆ هەڕ كێشەیەكی پێست و جوانكاریت هەبێت وابزانیت بەم پلازما دەوڵەمەندە چارەسەر بكرێت.

٢- تائەم ساتە پلازما هێشتا جێگەی خۆی نەگرتوە وەك چارەسەرێك لە بواری پێست و جوانكاریدا.

‎٣-سودی هەیە بەڵام چەند و چۆن؟
‎لەبواری قژ ڕووتاندنەوەدا توێژینەوەكان. دەریانخستوە لە دوای ٦-١٢-١٦مانگ بەڕێژەیەك لە خوار ٤٠% سودی هەیە بۆ قژهەڵوەرینی وەرەسەی بە مەرجێك قژت هەموو نەكەوتبێت و لە سەرەتای هەڵوەریندا بێت واتە پزیشكی پێست بتنینێت و دیاری بكات.

‎٤-لە بواری چارەسەری:
‎شوێن برینی زیبكەو توندكردنەوەو گەنج كردنەوەی پێستدا هێشتا وەك چارەسەرێك نە چەسپیوە لێرەو لەوێ توێژینەوەی لەسەرە بە ڕێژەی كەم. و كەمتر دەوترێت سودی هەیە هەندێ كاتیش نەخێر.

‎٥- گرنگ:
‎كە دەچیتە شوێنێك بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە تكایە پێشتر كەمێك لە ئەنترنێت خۆت بگەرێ و زانیاری پەیدا بكە گوێمەگرە لە بازرگانانی سەر ئینستاو فەیسبووك تا بزانیت ئایا پێش هەموو شتێ ئەوەی ئەو كارەت بۆ دەكات پزیشكە؟
‎دواتر بزانە ئەو تەكنیكەی بۆت دەكرێت تایبەتە بە دروست كردنی پلازمای PRP یان هەڕ تیوبو ئامێرێكی سەنتەرفیوجی بازاریە؟ و  تۆ وەك نەخۆش مافی خۆتە ئەو زانیاریە بزانیت و بەدوادا چوونی بۆ بكەیت.

‎٦-ئایا بەڕاست ئەوەی بۆ تۆ دەكرَت پلازمای دەوڵەمەندە:
كاتێك دروستە كە لانی كەم ڕێژەی پەڕەی خوێن platelet تیایدا پێنج بۆ دە هێندەی نۆرماڵ بێت واتە‎گەر تۆ ڕێژەی ئاسای platele پەڕەكانی خوێنت 200هەزار بێت دەبێت ببێتە چەند؟دەبێت ببێتە ١-٢ملیۆن و ئەگەروا نەبێت مانای وایە ئەوە PRP ڕاست نیە ‎بەڵێ تەنها كەمێك پلازمایەو گەر سودیشت لێ بینیبێت ئەوە هۆكاری دەرونیت باش بوە نەك پلازماكە بوو بێت.

‎٧- ئەو كەسانەی كە كاندید نین بۆ پلازمای دەوڵەمەند بەهیچ، شێوازێك پێویست ناكات بیكەن.
‎بە كوردی و كورتی ئەو حاڵەتانە كە هەڕوویستیان بیكەن ئەوانەن. كە لەسەرەوە باسكران قژهەڵوەرینی سەرەتای شوێن، زیبكە (هەندێكی زۆر ڕووكەش واتە شوێنی كەم نەك قوڵ و جۆری ئاڵۆز) كەمێك تووندكردنەوەی پێست 3-6-12مانگ‎ئەوەش دوای ماوەی دیاری كراو