به‌رپرسێكی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

1277 جار خوێندراوەتەوە کات10:22 بەروار14-04-2019
به‌رپرسێكی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركرا
راچڵه‌كین

به‌تۆمه‌تی روخاندنی خانوی هاوڵاتیه‌كی عه‌ره‌بی قه‌زای‌ داقوق، به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان له‌ شاری‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركرا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی كه‌ نه‌یویست ناوی‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ (راچڵه‌كین)ی‌ وت "له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیه‌كی عه‌ره‌ب، ئیدریس حاجی عادل، جێگری لێپسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی "ئه‌و به‌رپرسه‌ی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ ئێستادا له‌ بنكه‌ی پۆلیسی داقوق و به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌".

ئیدریس حاجی عه‌لی‌، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی، خه‌ڵكی سنوری‌ قه‌زای‌ داقوق، كه‌ له‌ دوای‌ روداوه‌كانی‌ 16ی‌ ئه‌كتۆبه‌ره‌وه‌ كه‌وتۆته‌ ده‌ست هێزه‌ عیراقییه‌كان.