ته‌رمی قوربانیه‌كی تری‌ كه‌ڵه‌كه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ دۆزرایه‌وه‌

112 جار خوێندراوەتەوە کات10:42 بەروار14-04-2019
ته‌رمی قوربانیه‌كی تری‌ كه‌ڵه‌كه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ دۆزرایه‌وه‌
راچڵه‌كین

دوای‌ تێپه‌ڕبوونی 25 رۆژ به‌سه‌ر روداوی ژێر ئاوكه‌وتنی كه‌ڵه‌كه‌ گه‌شتیارییه‌كه‌ی شاری‌ موسڵ، ئه‌مشه‌و ته‌رمی یه‌كێكی تر له‌ قوربانییه‌كانی روداوه‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی‌ موسڵ، ئه‌مشه‌و بنكه‌ی پۆلیسی ئاوی‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی فریاكه‌وتنی موسڵ، ته‌رمی قوربانیه‌كی تر به‌له‌مه‌كه‌ی شاری‌ موسڵیان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ قوربانیه‌كه‌ ناوی‌ "ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا"یه‌ و له‌ دایكبووی ساڵی 1994 و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی دادوه‌ری‌ كراوه‌.

رۆژی 21ی‌ ئازاری‌ 2019، كه‌ڵه‌كێكی گه‌شتیاری‌ له‌ شاری‌ موسڵ به‌ زیاتر له‌ 250 گه‌شتیاره‌وه‌ ژێر ئاو كه‌وت و به‌وهۆییه‌وه‌ زیاتر له‌ 175 كه‌س خنكان و بێسه‌روشوێن بوون.