به‌رپرسێكی باڵای داعش كوژرا

77 جار خوێندراوەتەوە کات11:01 بەروار14-04-2019
به‌رپرسێكی باڵای داعش كوژرا
راچڵه‌كین

هێزه‌كانی‌ پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وایی سه‌ربازی‌ داعش له‌ بۆردومانێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ عیراقدا و له‌ زنجیره‌ چیاكانی حه‌مرین كوژرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق ده‌ڵێت "پاڵشت به‌ زانیاریی هه‌واڵگری، هێزی ئاسمانی‌ عیراق و دژه‌ تیرۆر توانیویانه‌ "تیرۆریست" محه‌مه‌د سه‌لمان داود بكوژن.

 ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ كوژراوه‌كه‌ والی‌ سه‌ربازی‌ حه‌مرینی داعش بووه‌ و ده‌ستی له‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیدا هه‌بووه‌.

كوژرانی‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعش له‌كاتێكدایه‌، ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێكه‌ هێزه‌ عیراقیه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ راوه‌دونانی‌ چه‌كدارانی داعش له‌ زنجیره‌ چیاكانی‌ حه‌مرین ده‌ستپێكردووه‌.