لەسەر وێنە "نەشیاوەکەیان" هاتنە دەنگ

7279 جار خوێندراوەتەوە کات11:27 بەروار14-04-2019
لەسەر وێنە

ڕاچڵەکین- 

کێڵی و کۆدی کەپڵێکی ناوداری تۆڕی ئینستاگرامن و یەکێک لە وێنەکانیان بووەتە جێی باسێکی گەرمی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەم دوو خۆشەویستە لەسەر وێنەکەیان هاتنە دەنگ.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵی بریتانی، کێلی کاستیل و کۆدی وۆرکمان، پاش ئەوەی وێنەیەکیان کاردانەوەی جۆراوجۆری بەدوای خۆیدا هێنا، وەڵامی کاردانەوەکانیان دایەوە.

لە وێنەکەدا، پێکەوە لە وڵاتی ئیندۆنیسیا لە مەلەوانگەیەکی بەرزدان و کۆدی بە شێوەیەکی مەترسیدار کێڵی لە پشت لێواری مەلەوانگەکەوە راگرتووە.

American travel bloggers Kelly Castille and Kody Workman, who are based in Bali, have responded to the bitter backlash they've faced after posting a photo of themselves posing on the edge of an infinity pool on Instagram last week

زۆرێک لە بەکارهێنەران پێیان وایە وێنەکە سەرشێتانەیە و کێڵی خۆی خستووەتە مەترسییەوە، بەشێکی دیکەی بەکارهێنەران رەخنە لەوە دەگرن کە زۆربەی کات کچەکەیە لە پێناو وێنەیەکی سەرنجڕاکێش خۆی دەخاتە مەترسییەوە، بەشێکی دیکەش وێنەکەیان بەلاوە جوان و جیاوازە.

دەربارەی وێنەکە، کێڵی و کۆدی لە لێدوانێکیاندا بۆ فۆکسنیوز جەختیان لەوە کردەوە کە لە کاتی گرنتنی وێنەکەدا زۆر خاو و وریا بوون و دڵخۆشن بە کارە هونەرییەکەیان و گوێ بە کۆمێنتەکان نادەن.


Image result for Kelly Castille and Kody Workma