ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی دورخستنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی حزبه‌كه‌ی ده‌كات

125 جار خوێندراوەتەوە کات11:33 بەروار14-04-2019
ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی دورخستنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی حزبه‌كه‌ی ده‌كات
راچڵه‌كین

سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا و سه‌رۆكی‌ ئاكپارتی ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای حزبه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت،بوونی ئۆپۆزسیۆن لە ناو پارتەکەیدا خیانەتە و چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ریش له‌ پۆسته‌كانیان لاده‌دات.

رۆژنامەی جمهووریەتی‌ توركی بڵاویکردووەتەوە, رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك کۆماری تورکیا لە دوا کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرکردەکانی ئاکپارتی جەختیکردووەتەوە, ریفۆرمی جددی لە پێناو دەستنیشانکردنی هەڵەکان دەکات و, چەندین بەڕێوەبەریش لە پۆستەکانیان لادەدات.

ئەردۆغان راشیگه‌یاندووه‌: دۆزێکی گەورەیان هەیە و رێگە نادەن لە ناو پارتەکەیدا ئۆپۆزسیۆن هەبێت و ئەوان بێ به‌زەییانە مامەڵە لەگەڵ هەر کارێکی لەمشێوەیە دەکەن.

ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی‌ ئه‌ردۆغان دوای‌ ئه‌وه‌ هات، كه‌ كاندیدانی حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردوغان "ئاكپارتی" له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له‌‌ 31 مانگی رابردوو، نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر به‌ كاندیدانی جه‌هه‌په‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ گه‌وره‌ شاره‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ و ئیسته‌نبوڵ به‌ده‌ست بهێنن، له‌كاتێكدا له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ تا ئێستا، بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ئاكپارتی شاره‌وانی ئه‌و دوو شاره‌ له‌ده‌ست بدات.