پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان و گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەك پرۆژە یاسا كۆدەبێتەوە

59 جار خوێندراوەتەوە کات12:01 بەروار15-04-2019
پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان و گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەك پرۆژە یاسا كۆدەبێتەوە
راچڵەكین-

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە 10 هەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا دەنگ لەسەر ژمارەیەك پرۆژە یاسا دەدات.

 بەگوێرەی ئەو كارنامەیە بێت كەلەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، دانیشتنەكە كاژێر 13:00 ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی نیسانی 2019 بەڕێوەدەچێت.

وەك لەكارنامەكەدا هاتووە، لەم دانیشتنەدا دەنگ لەسەر  یاسای چاكسازی  ژمارە 9ی ساڵی  2012 دەدرێت كە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پارە و سامانەكانی عیراق .

هاوكات دەنگ لەسەر یاسای چاكسازی ژمارە 21ی ساڵی 1997 دەدرێت كە تایبەتە بە یاسای كۆمپانیاكان.

لەبەشێكی تری دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا، خوێندنەوەی یەكەم  بۆ  پرۆژە یاساكانی (وەزارەتی پەیوەندییەكان و تەكنۆلۆژیا و زانیاری، پرۆژە یاسای چاكسازی یەكەمی  یاسای  ژمارە 20ی ساڵی 2016ی وەزارەتی ناوخۆ،  پرۆژە یاسای بەئەندامبوونی كۆماری عیراقی فیدڕاڵ لە رێكەوتنی تایبەت بە پێودانگە جیهانییەكان بۆ بیمەی كۆمەڵایەتی ژمارە 102ی ساڵی 1952 ) ئەنجامدەدرێت.

جگە لەوە ئەنجووەمی نوێنەران گفتوگۆ دەكات لەسەر پرۆژە یاسای هاتوچۆ.