بومەلەرزە لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان ڕوویدا

508 جار خوێندراوەتەوە کات12:09 بەروار15-04-2019
بومەلەرزە لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان ڕوویدا
راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بەمەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ڕوودانی بومەلەرزەی لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، كاژێر9:34 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی نیسانی 2019 بەمەلەرزەیەك بەگوڕی4 پلە بەپێوەری رێختەر لە قوڵایی 13 كیلۆمەتر لە دووری 144 كیلۆمەتر لە (ئەزمڕ)و 34 كیلۆمەتر لە (خانەقین)و نزیك قەسری شیرین ڕوویداوە.

دەشڵێت، لەسنووری گەرمیان، هەست بە بومەلەرزەكە كراوە.