وەزارەتی پێشمەرگە: هەزارو 400 پارچە چەكی دەستبەرسەرداگیراومان لەناوبرد

213 جار خوێندراوەتەوە کات01:20 بەروار15-04-2019
وەزارەتی پێشمەرگە: هەزارو 400 پارچە چەكی دەستبەرسەرداگیراومان لەناوبرد
راچڵەكین-

وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتەوە سەدان چەكی دەستبەسەرداگیراوی لەناو برد.

لە 10/2/2019 وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی شەش خاڵیی بۆ دەستبەسەرداگرتنی گشت چەك و تەقەمەنیەكی قورس و مامناوەند و چەكی بێ مۆڵەت دەركرد و ، دامودەزگا پەیوەندیدارەكانیش رێوشوێنی پێویستیان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە گرتەبەر.

له یەكێك لە خاڵەكانی ‌ بڕیارەكەدا هاتبوو، ئەو چەكە قورس ‌و مامناوەندانەی‌ رادەست دەكرێن یان دەستیان بەسەردا دەگیرێت لە رێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەند و بە رێكارێكی یاسایی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێن.

وەزارەتی پێشمەرگە لەڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، رۆژی یەكشەممە یەكەم ئەنجام و هەنگاوی ئەو بڕیارە جێبەجێكراو ئەو چەكە دەستبەسەرداگیراوانە  لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتی وەزارەتی پێشمەرگەوە لە كارگەی تواندنەوەی ئاسن لە هەولێر لەناوبران."

ئەوەڕوونكراوەتەوە:" چەكەكان نزیكەی هەزارو 400 پارچە چەكی ئاسایی و چەكی راوكردن بوون. بەشێك لەو چەكانە لەناوخۆی هەرێم دەستبەسەركرابوون ، بەشێكی دیكەشیان لە سەر سنورەكانی هەرێم دەستگیكرابوون كە خاوەنەكانیان بە نیازبوونە بە رێگەی قاچاغ بیانهێننە ناو هەرێمی كوردستانەوە."