زیدان هه‌موو شتێكی ئاشكراكرد

453 جار خوێندراوەتەوە کات04:35 بەروار24-04-2019
زیدان هه‌موو شتێكی ئاشكراكرد


وابڕیاره‌ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و ریاڵ سۆسیداد له‌ خولی پله‌ یه‌كی ئیسپانیا رووبه‌ڕووی یه‌كترببنه‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ زیدان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا سه‌باره‌ت به‌و یارییه‌ و یاریزانه‌كانی وتی "کۆرتوا بۆ یاریکردن ئامادەیە، ئێستا کاتێکی گونجاونیە بۆ ئەوەى قسە لەسەر داهاتوی ناڤاس بکەم، ئەوەندە دەڵێم هەردووکیان ئامادەن بۆ یاریی كردن"

هه‌روه‌ها وتی " ئێمە 33 نازناوی لالیگامان هەیە ئه‌ی بەرشلۆنە چەنی هەیە؟، به‌ڵام بەرشلۆنە لە لالیگا لە چەند ساڵی رابردوو باشتر بووه‌ لە ئێمە بۆیه‌ پێویستە ئەوە بگۆڕین"

له‌ كۆتایشدا وتی "لە چەند ساڵی رابردوودا گۆڕانکاریمان کەم کردووە بەڵام ئەمساڵ گۆڕانکاریی گه‌وره‌ دەکەین، هاتنی هازارد بەماناى رۆیشتنی بەیڵ نایات بەڵام بە دڵنیاییەوە یاریزان دێت و یاریزانیش دەڕوات"