200 ملیۆن دۆلاری قوسەی كوڕی سەدام حسێن لە نوگرە سەلمان دۆزرایەوە

4424 جار خوێندراوەتەوە کات04:47 بەروار24-04-2019
200 ملیۆن دۆلاری قوسەی كوڕی  سەدام حسێن لە نوگرە سەلمان دۆزرایەوە
 
راچڵەكین 
 
په‌رله‌مانتارێكی‌ عیراق رایگه‌یاند، پارەیه‌كی‌ زۆر كە بڕەكەی 200 ملیۆن دۆلاری  قوسه‌ی‌ كوڕی‌ سه‌دام حسێن سه‌رۆكی‌ لەسێدارەدراوی عیراق له‌ پارێزگای‌ سه‌ماوه‌ی‌ باشووری‌ عیراق دۆزراوەتەوە‌.
 
عه‌بدولئه‌میر دبی،‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ جریوەیەكدا لە ‌ تویته‌رنووسیویه‌تی‌، "له‌لایه‌ن قوسه‌ی‌ سه‌دام حسێنه‌وه‌ زیاتر له‌ 200 ملیۆن دۆلار له‌ گرتووخانه‌ی‌ نوگره‌ سه‌لمان له‌ پارێزگای‌ سه‌ماوه‌  لەژێر زەوی دۆزراوەتەوە.
 
ئاماژەی بەوەشكردووە، " ‌ له‌لایه‌ن گروپێكی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پارەكە‌ دزراوه‌".
 
ئەوپەرلەمانتارە  داواشی‌ له‌نوسینگەی فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عێراق كردووە كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ له‌و رووداوه‌ ده‌ستپێبكات.
 
هاوكات سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای موسەنا ئاشکرای کرد، لیژنەیەکی تایبەتمەندی حکومەتی ناوەندی، لە گرتوخانەی نوگرە سەلمان لە بیابانەکانی سەر بە پارێزگای موسەنا دەستیان بە پڕۆسەی هەڵکەندن کردوە، بۆ دۆزینەوەی پارەكە  لەناو گرتوخانەکە و دەروبەری شاردراوەتەوە.
 
 
ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی چەند بەڵگەنامەیەک پارەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەرانی رژێمی بەعسی روخاو.
 
باسیان لەوەشكردووە،  لیژنەکە پێکهاتوە لە پشکنەری گشتی وەزارەتی ناوخۆ و نوێنەرایەتی لایەنە ئەمنی و حکومییەکان و لەناوە و دەرەوەی گرتوخانەکە دەستیان بە هەڵکۆڵین کردوە و نەخشەی تایبەتمەندیان پێیە بۆ دۆزینەوەی ئەو پارە زۆرەی کە لەناوچەیە شاردراوەتەوە.