روسیا وادەی رەوانەكردنی ئێس 400 ی بۆ توركیا ئاشكراكرد

154 جار خوێندراوەتەوە کات06:17 بەروار24-04-2019
روسیا وادەی رەوانەكردنی ئێس 400  ی بۆ توركیا ئاشكراكرد
 
راچڵەكین 
 
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی رووسیا بۆ هه‌نارده‌كردنی چه‌ك رایگه‌یاند، یه‌كه‌م كاروانی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400 له‌ مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێت.
 
ئه‌لیكسه‌نده‌ر میگییڤ بە"روسیا الیوم" ی راگەیاندووە، مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره‌ رێككه‌وتوون، به‌شێكی ئه‌و سیستمه‌ له‌سه‌ر خاكی توركیا درووست بكرێت".
 
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێمه‌ هه‌موو شتێكمان تاوتوێكردووه‌. له‌سه‌ر هه‌موو شتێكیش رێككه‌وتووین و هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه‌. له‌ چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ماندا كار ده‌كه‌ین".
 
باسی له‌وه‌شكرد، رووسیا و توركیا، پرسی پێشخستنی پرۆگرامی پرۆژه‌كانیان له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی بزوێنه‌ر، فڕۆكه‌ و هێلیكۆپته‌ر تاوتوێكردووه‌ و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌ نێوانیان هه‌یه‌.
 
توركیا به‌ بڕی دوو ملیار و نیو، چوار تیپی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی "ئێس400"ی رووسی كڕیوه‌ و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ جێی نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی.