دەستەی گەشت و گوزارلەسەر گرتەڤیدیۆیەكانی چاڤی لاند هاتە دەنگ

633 جار خوێندراوەتەوە کات06:44 بەروار24-04-2019
دەستەی گەشت و گوزارلەسەر گرتەڤیدیۆیەكانی چاڤی لاند هاتە دەنگ
 
راچڵەكین: ئاوات 
 
 
وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم رایگەیاند، رێگەپێدراونییە لەشوێنەگەشتیارییەكان و  چاڤی لاند ڤیدیۆی شەخسی تۆماربكرێت دەشڵێت، ئەگەر سكاڵا تۆماربكرێت بەدواداچونی بۆ دەكرێت. 
 
نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم بە راچڵەكین-ی راگەیاند، تۆماركردنی گرتەی ڤیدیۆیی و زومكردنی كامێراكان  لە شوێنی گەشتیاریدا و ژیانی تایبەتی خەڵک وێنە بگرن قەدەغەیە".
 
وتیشی، ئەگەر سكاڵاتۆماربكرێت لەسەر گرتە ڤیدیۆیەكانی چاڤی لاند بەدواداچون دەكرێت. 
 
باسی لەوەشكرد، لەسەر وتەی ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ  پێویستە بەڕێوەبەرایەتی سلێمانی بەدواداچون بكات لەسەر ئەو پرسە. 
 
ئەم  قسانەی وتەبێژی دەستەی گەشت وگوزاری هەرێم لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە شادی نەوزاد پەرلەمانتاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات و لە شارەکانی دیکەوە هاتوونەتە سلێمانی بۆ بەشداری لە چالاکییەکانی نەوەی نوێ، ئەو کەسانە لە شوققەکانی گوندی ئەڵمانی و کابینەکانی چاڤیلاند ماونەتەوە، کامێرای شاراوە لەو شوققە و کابینانە بۆ ئەو کەسانە دانراوە و ئێستا هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تایبەتی ئەو کەسانە دەکرێت".
 
وتیشی، "شاسوار و باندەکەی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی رووتمان لێدەکەن".
 
باسی لەوەشكرد"چەند سەعاتێک پێش بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوەکەمان ڤیدیۆیەکی دەستکاریکراوە بە دەنگ و فۆتۆ نێردراوە بۆ من و پەرلەمانتارەکانی ترمان کە تێیدا نووسراوە (چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی فیلمی رووتی خۆشتبە)".