سوننەكان بەپاڵپشتی ئێران هاوپەیمانێتیەكی نوێ دادەمەزرێنن

91 جار خوێندراوەتەوە کات08:31 بەروار24-04-2019
سوننەكان بەپاڵپشتی ئێران هاوپەیمانێتیەكی نوێ دادەمەزرێنن
 
راچڵەكین:ئاوات
 
 
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی بینا رایگەیاند، چەند  لایەنی سوننی نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەمنزیكانە هاوپەیمانێتییەك بە پاڵپشتی ئێران پێکدەهێنن.
 
 
هەیبەت حەلبوسی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی بنیا لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا چەند لایەنێكی سوننەكان  هاوپەیمانێتییەکی سوننی بە پاڵپشتی ئێران لە ئەنجومەنی نوێنەران رادەگەیەنن.
 
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانج لەدروستكردنی هاوپەیمانێتییەکە بۆ هاوشانبوونی هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە و چاکسازییە.
 
باسی لەوەشكردووە،  گفتوگۆ لەنێوان لایەنەسوننەكان له‌سەر ئەوپرسە بەردەوامە و لە چەند رۆژی داهاتوودا نەخشەی سیاسی هاوپەیمانێتییەکان گۆڕانیان بەسەردا دێت.
 
هاوكات لەسەر ئەوپرسە  لیس دلێمی پەرلەمانتاری سوننەكان بە راچڵەكین-ی راگەیاند، دەنگۆی دروستبونی هاوپەیمانی نوێ هەیە بەڵام تائێستا بەكردەوە هیچ هەنگاوێك نەنراوە و ئاگاداری دروستكردنی هاوپەیمانێتییەكی سونی نین.