به‌وێنه‌.. به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ دیمه‌نێكی ڕووت لە فیلم كارتۆنێكدا كه‌ناڵێك داوای لێبوردنی كرد

1398 جار خوێندراوەتەوە کات08:45 بەروار24-04-2019
به‌وێنه‌.. به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ دیمه‌نێكی ڕووت لە فیلم كارتۆنێكدا كه‌ناڵێك داوای لێبوردنی كرد

ڕاچڵەكین-

له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ سوریا زۆر به‌ خێرای دیمه‌نێكی زنجیره‌ فیلم كارتۆنی "ساسوكی " كه‌ تیایدا كارەكتەری ئافرەتێكی سنگ ڕوت ده‌رده‌كه‌وێت بڵاوبۆوه‌، بینەرەكانی ئەم كەناڵە له‌م جۆره‌ دیمه‌نانه‌ توڕه‌ن كه‌ پیشانی منداڵه‌كانیان بدرێت.

ئه‌م گله‌ی‌ و گازه‌ندانه‌ وایكرد ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ناڵی "السوریه‌" ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و دیمه‌نه‌  بده‌ن كه‌ له‌ شاشه‌ی‌ كه‌ناڵه‌كه‌یانه‌وه‌ په‌خش كراوه‌.

له‌ ڕونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌" له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ دیمه‌نانه‌ داوای لێبوردن ده‌كه‌ین و ئێمه‌ هه‌ڵه‌مان كرد و داواكردنی لێبوردن كاره‌ په‌سه‌ند كراوه‌كه‌یه‌ كه‌ ده‌بوو ئێمه‌ بمانكردایه‌ و ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ سزا ده‌ده‌ین كه‌ به‌رپرس بوون له‌ بڵابوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م دیمه‌نه‌ و جارێكی دیكه‌ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ دوباره‌ نابێته‌وه‌"