رابون مه‌عروف وه‌ڵامێكی تووندی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌داته‌وه‌

9992 جار خوێندراوەتەوە کات08:58 بەروار25-04-2019
رابون مه‌عروف وه‌ڵامێكی تووندی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌داته‌وه‌

راچڵه‌كین

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق، وه‌ڵامی قسه‌كانی‌ شاسوار عه‌بدولواحید ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت "ھیوادارم ھەموان دڵنیابن کە بەردەوامین لە تێکۆشانەکەمان بۆ کۆتاییھێنان بە دەسەڵاتی مافیاکانی سیاسەت و کۆمپانیا چاوچنۆکەکان".

رابون مه‌عروف له‌ نوسینێكدا كه‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ نوسیوێتی "کە ئەم جوڵانەوەیەمان دامەزراند، شاڵاوێكی گەورەی بوختان و درۆ لە دژی ئێمە بەرپاکرا. جێگەی داخە خۆت بە ئۆپۆزیسیۆن بزانیت و دیسان لە پەنای ھەمان درۆ و بوختانی حیزبە تەقلیدیەکان خۆت بشاریتەوە!".

ده‌شڵێت "جیاوازیەکان رۆشن و ئاشکران: کردنی جوڵانەوەکە بە موڵکی بنەمالە، تێکەڵکردنی جوڵانەوەکە لەگەڵ بزنس و بارگانی، نەبونی ئازادی و دیموکراسی لە ژیانی رێکخراوەییدا!".

سه‌باره‌ت به‌وێنه‌ی نامه‌یه‌ك كه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت "وێنەکە یەکێکە لەو ھەڕەشانەی کە بۆ ھاوڕێیەك نێردراوە تا بترسێنرێت و بێدەنگبکرێت! بە خۆشحاڵیەوە ئەو ھاوڕێیە نەترسا و بێدەنگیش نەکرا!".

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏نص‏‏

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "کۆتاییھێنان بە دەسەڵاتی جوتبنەماڵەكە و دامەزراندنی سیستەمێکی باشتر، بە کەسانێك دەکرێت کە ئەخلاقی سیاسییان لە پارتی و یەکێتی بەرزتر بێت نەك نزمتر!".

"بە سادەیی: ئەگەر دەزگا جاسووسیەکان بن، دەبێت ھەڕەشە بکەن بڵێن: ئەگەر بەیان دەرنەکەن وێنەی رووت بڵاو دەکەینەوە، نەك بڵێن: ئەگەر بەیان دەربکەن بڵاوی دەکەینەوە!" رابون مه‌عروف وای نوسیوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ، رابون مه‌عروف ده‌ڵێت "ئەو گروپەی کۆبونەتەوە و بە ناوی ئەنجومەنی باڵاوە قسە دەکەن، زیاتر لە نیوەیان ئەندامی ئەنجومەنی باڵا نین. دوان لەوانە پێشتر دەرکرابون. ئەوانەیتریش، موچەخۆری کۆمپانیای نالیان!".

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق ده‌شڵێ "دوا سەرنج و گرنگترین سەرنج: ھیوادارم ھەموان دڵنیابن کە بەردەوامین لە تێکۆشانەکەمان بۆ کۆتاییھێنان بە دەسەڵاتی مافیاکانی سیاسەت و کۆمپانیا چاوچنۆکەکان!".