تایبه‌ت به‌ خانمان 10 نیشانه‌ ئاشكرای ده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ڕاستی خۆشی ده‌وێیت

2912 جار خوێندراوەتەوە کات05:47 بەروار30-04-2019
تایبه‌ت به‌ خانمان 10 نیشانه‌ ئاشكرای ده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ڕاستی خۆشی ده‌وێیت
ڕاچڵەكین-

ئه‌و كاته‌ی‌ پیاوان كه‌سێكیان خۆش بوێت ئه‌وه‌ چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك له‌ ڕه‌فتاره‌كانیاندا ڕووده‌دات، له‌م بابه‌ته‌وه‌ 10 گۆڕانكاری له‌  ڕه‌فتاری پیاوان ده‌زانیت كه‌ به‌ڕاستی ده‌یسه‌لمێنێت عاشق بووه‌ له‌وانه‌ش.


1- پلانه‌كانی داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ش ده‌كات كه‌ خۆشی ده‌وێت.
2-گرنگی به‌و كه‌سه‌ ده‌دات كه‌ خۆشی ده‌وێت و هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌خته‌وه‌ركردنی .
3- كاتێك كێشه‌یه‌ك له‌نێوانیان دروست ببێت هه‌وڵ ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكات‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ بابه‌ته‌كه‌ گه‌وره‌تر ببێت له‌ قه‌باره‌ی‌ سروشتی خۆی.
4-به‌ ته‌واوی باشی و خراپیه‌كانته‌وه‌ قبوڵت ده‌كات و هیچ كه‌س به‌ باشتر نه‌زانێت له‌تۆ.
5-وه‌رگرتنی ڕاو بۆچوونی ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆشی ده‌وێت له‌ ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی‌ بۆ ژیانی هه‌ردووكیان گرنگه‌.
6-بێزار نابێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام قسه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ بكات كه‌ خۆشی ده‌وێت.
7-ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی‌ به‌دڵه‌ كه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ ئه‌نجامیبدات.
8-به‌رده‌وام به‌دوای بابه‌تێكدا وێڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ پێ دڵخۆش بكات.
9-هه‌میشه‌ به‌ جۆرێك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كات كه‌ خۆشی ده‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ تایبه‌ت ترین كه‌سی ژیانی بێت.
10- ئاره‌زوو ده‌كات زۆرترین كاته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ به‌سه‌ر ببات كه‌ خۆشی ده‌وێت.