10 ڕێنمایی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئازاری پشتیان هه‌یه‌

665 جار خوێندراوەتەوە کات05:34 بەروار11-05-2019
10 ڕێنمایی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئازاری پشتیان هه‌یه‌
ڕاچڵەكین-


ئازاری پشت یه‌كێكه‌ له‌و گرفتانه‌ی‌ زۆر كه‌س به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، له‌م بابه‌ته‌وه‌ دكتۆره‌ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد پزیشكی پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی ئاڕاسته‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ئازاری پشتی كتوپڕیان توش ده‌بێت.

١- کێشت دابەزێنە ، ھەر ١.٥ زیادە لە کێشی لەشت بڕی ٤ کیلۆ فشار دەخاتە سەر جومگەکانت .

٢- ھەمیشە لە جووڵەیا بە ، زۆر دانیشتن یاخود زۆر وەستان بەپێوە ھەردووک کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر جومگەکان .

٣- خۆت لادە لەھەر جوڵەیەکی لەپڕ و خێرا یان ھەڵەی بڕبڕەکانی پشت .

٤- ئەگەر پشتوێنی پزیشكی بەکاردێنیت بۆ پشتت پێویستە لەژێر چاودێری پزیشک دا بێت و بەس کاتی کارکردن بێت چونکە دەبێتە ھۆی لاوازی ماسولکەکان .

٥- لەکاتی ھەست کردن بە ئازار دەتوانیت جەوەنە یان پاکی گەرم یان سارد بەکار بێنیت .

٦- ئەگەر گەدەت باشە دەتوانیت ئەو خواردنانە بخۆیت کەبیبەری توون و زەنجەفیل و زەردەچەوەی تیادایە ، چونکە ئەمانە ئازار شکێنی سروشتیان تیادایە .

٧- وەرزشی گونجاو مەلەکردن دوو ھۆکاری گرنگن بۆ کەم کردنەوەی ئازار بەمەرجێک لەکاتی بوونی ئازاردا ئەنجام نەدرێت .

٨- مەساج کردن و شێلان بەشێوەیەکی بازنەیی و ھێواش کاریگەرییەکی باشی ھەیە ، و د
دەتوانرێت زەیتی نەعنا بەکار بھێنرێت کە سڕ کەرەو ئازار شکێنی سروشتی تیادایە .

٩- ھەوڵ بدە ھەڵسوکەوت و وەستان و دانیشتنت بەشێوەیەکی تەندروست بێت بۆ نموونە : 

-لەکاتی دانیشتن دا بەشێوەیەکی ڕێک دانیشە و پشتیەک یاخود خاولیەک بخەرە پشتت .

-ھەوڵ بدە کە بەسەر پێ وە دەوەستیت بەشێوەیەکی ڕێک بوەستیت بە جۆرێک ھەردووشانت بەرەو پێشەوە بێت و ماسولکەکانی سکیشت بەرەو ناوەوە .

- کەشتێک لەسەر زەوی ھەڵدەگریتەوە ئەژنۆت بچەمێنەوە ، نەک پشتت .

-لەکاتی نوستن دا لەسەر پشت یاخود لەسەر لا بخەوە و ھەردوو ئەژنۆت بچەمێنەوە ( شێوەی منداڵ لەسکی دایکی دا ) .

- لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل پشتیەکی بچووک یان گۆشەیەکی بچووک لە پشتتەوە دانێ ، وەدوور کەوەرە لە لێخوڕین بۆ ماوەیەکی زۆر ، ئەگەر ناچار بوویت ئەوە لەنێوانیاندا پشوو بدە و جووڵە بکە .

-لەکاتی بوونی ئازار باشترە نوێژ لەسەر کورسی بکەیت .

-پێڵاوی تەندروست بەکار بھێنە و باشترە دوور کەویتەوە لە پێڵاوی زۆر بەرز و نووک تیژ لە ئافرەتان دا .

١٠- ھیچ کات شەرم مەکە لە بوونی ئازار ، باسی بکە لەگەڵ پزئشکەکەت و دەوروبەرت، چونکە باری دەروونی کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لەسەر ئازارەکانت بۆیە باشترە خۆت خەریک کەیت بە خوێندنەوەو تەماشاكردنی ئەو بابەتانەی دڵخۆشکەر و گاڵتە ئامێزن چونکە مادەی سیرۆتۆنین زیاد داکەن لەلەشدا کەپێ دە ترێت ھۆرمۆنی خۆشبەختی و ھەروەھا کاریگەریشی ھەیە لەسەر کەم کردنەوەی ئازار .

-دەتوانیت دەفتەرێکی یادەوەری دانێت کە چۆنیەتی ئازارەکانتی تیادا بنوسیتەوە کە ئەمەش کاریگەری ھەیە لە سەر کۆنترۆڵ کردنی ئازارەکانت کەپێ دەوترێت (pain diary).