هواوه‌ی مۆبایلێكی نایابی راگه‌یاند

43 جار خوێندراوەتەوە کات04:14 بەروار12-05-2019
هواوه‌ی مۆبایلێكی نایابی راگه‌یاند

راچڵه‌كین - سه‌ربه‌ست نه‌جمه‌دین

كۆمپانیای هواوه‌ی جۆرێكی نوێی مۆبایله‌كانی راگه‌یاند و له‌ كۆنگره‌یه‌كدا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بۆ ئاماده‌بووان و بینه‌رانی راگه‌یاند.

مۆبایله‌كه‌ ناوی Huawei Y7 Prime -ه‌و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی گرنگ له‌خۆده‌گرێت له‌گه‌ڵ نرخێكی هه‌رزان تا زۆرینه‌ بتوانن ببنه‌ خاوه‌نی.؟

گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی:

- دوو سیم كارتییه‌
- شاشه‌كه‌ی ٦.٢٦ ئینجه‌
- ڕوونی شاشه‌كه‌ی 720 به‌ 1520 پێكسڵه‌
- كامێراكه‌ی ١٣ مێگاپێكسڵه‌
- كێشی ١٦٨ گرامه‌
- رامی سێ گێگایه‌
- میمۆری ناوه‌كیی ٣٢ گێگابایته‌
- توانستی باترییه‌كه‌ی چوار هه‌زار ملیئه‌مپێره‌

Huawei Y7 Prime (2019)