10 ڕێنمایی گرنگ بۆ دابه‌زاندنی کێش له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا

61 جار خوێندراوەتەوە کات09:28 بەروار12-05-2019
10 ڕێنمایی گرنگ بۆ دابه‌زاندنی کێش له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا
ڕاچڵەكین-

هەندێك كەس لە مانگی ڕەمەزاندا گرفتی ئەوەیان بۆ دێتە پێشەوە كێشیان زیاد دەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم مانگە باشترین فرسەتە بۆ دابەزاندنی كێش، لەم بابەتەوە دكتۆر كامەران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك 10 ڕێنمایی گرنگ پێشكەش بەو كەسانە دەكات كە دەیانەوێت كێشیان داببەزێنن.


1-خواردنی قاپێک زه‌ڵاته‌ دوای ڕۆژوو شکاندن و پێش به‌ربانگ له‌گه‌ڵ خواردنی سه‌وزه‌ی وه‌ک خه‌یار ، کاهوو ، ترۆزی له‌ نێوان به‌ربانگ و پارشێو .

2-نه‌خواردنی شیرینی ، رۆژووه‌که‌ت به‌ میوه‌یه‌ک بشکێنه‌ ، له‌ بری شیرینی میوه‌یه‌کی شیرینی وه‌ک سێو ، پرته‌قاڵ ، لاله‌نگی ، کاڵه‌ک ، شووتی بخۆ، ڕۆژانه‌ له‌ یه‌ک بۆ سێ ده‌نک خورما زیاتر مه‌خۆ.

3- دوور بکه‌ره‌وه‌ گه‌ خواردنی سارده‌مه‌نی ، خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان ، ڤاست فوود،  خواردنی سووره‌وه‌کراو ، به‌ز و چه‌وری و دووگ ، پێستی مریشک .

4- ڕۆژانه‌ له‌ یه‌ک پیاڵه‌ چه‌ره‌س زیاتر مه‌خۆ ،ئه‌گه‌ر خواردت پێویسته‌ سوێر کراو نه‌بێت و به‌ کاڵی بێت.

5-  وه‌رزش کردن ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک كاتژمێر، باشترین کات پێش بانگی مه‌غریبه‌ یان دوو كاتژمێر دوای به‌ربانگ له‌ه‌ڵ زیاد کردنی جووڵه‌ ،چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ پێ بۆ مزگه‌وت و کردنی نوێژی ته‌راویح سوودی زۆره‌.

6- دوای تێر بوون ڕاستەوخۆ له‌ سه‌ر سفره‌ یان مێزی نان خواردن هه‌سته‌ و بڕۆ ، له‌ قاپی بچووک خواردن بخۆ .

7- نانی تیری و هه‌ورامی به‌ تایبه‌ت ئاردی بۆر یان جۆ بخۆ له‌ بری نانی بازاڕ و سه‌موون و ناوساجی و ناوه‌شکێنه‌ و کولێره‌ به‌ڕۆن، له‌ بری برنجی سپی، برنجی قاوه‌یی یان بۆر به‌کار بهێنه‌ و به‌ پڵاو لێ بنرێت باشه‌.
 
8- خواردنه‌وه‌ی ده‌ په‌رداخ یان زیاتر له‌ ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو ،هه‌موو نیو كاتژمێر جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه‌ .

9- دوور بکه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی گیراوه‌ و ئاماده‌کراو، له‌ جیاتی شه‌ربه‌تی فرێش میوه‌که‌ به‌ ساغی بخۆ .

10- ڕێک خستنی کاته‌کانی نووستن، دوور بکه‌ره‌وه‌ له‌ شه‌ونخوونی، به‌ ڕۆژ مه‌خه‌وه‌ و به‌ شه‌و به‌خه‌به‌ر بیت له‌ به‌ربانگه‌وه‌ تا پارشێو، ڕۆژانه‌ یه‌ک كاتژمێر بچۆره‌ به‌ر هه‌تاو له‌ نێوان كاتژمێر نۆی به‌یانی بۆ سێی دوا نیوەڕۆ.