ئه‌م گه‌نجه‌ به‌ 53 سزای‌ هه‌تاهه‌تایی و 3 هه‌زار و 916 ساڵ زیندانی سزادرا

4990 جار خوێندراوەتەوە کات05:17 بەروار13-05-2019
ئه‌م گه‌نجه‌ به‌ 53 سزای‌ هه‌تاهه‌تایی و 3 هه‌زار و 916 ساڵ زیندانی سزادرا
راچڵه‌كین

دادگای باڵای تاوانه‌كانی‌ توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، گه‌نجێكی به‌تۆمه‌تی پلاندانان و ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری‌ هاتای هاوسنور له‌گه‌ڵ سوریا به‌ 53 سزای‌ هه‌تاهه‌تای و 3 هه‌زار و 916 ساڵ سزادا.

دادگا سزایه‌كی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر یوسف نازیكدا سه‌پاند به‌تاوانی پێشێلكردنی یه‌كپارچه‌یی خاكی توركیا و 52 سزای‌ هه‌تاهه‌تایش به‌رامبه‌ر كوشتنی 52 كه‌س كه‌ پێنجیان منداڵ بوون له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا.

هه‌روه‌ها دادگاكه‌ بڕیاریدا به‌ سزادانی نازیك بۆ ماوه‌ی‌ سێ هه‌زار و 900 ساڵ به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی 130 كه‌س كه‌ 28 یان منداڵ بوون و 16 ساڵی تریش به‌تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.

ده‌زگای‌ هه‌واڵگری توركیا له‌ ئه‌یلولی 2018 توانی "یوسف نازیك" له‌ سوریاوه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تدا له‌ شاری‌ لازقیه‌وه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ توركیا.

هه‌واڵگری توركیا رایگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌و تیرۆریسته‌ له‌سه‌ر رێنمایی هه‌واڵگری سوریا كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كانی ئه‌نجامداوه‌ له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دانیناوه‌ به‌ تاوانه‌كه‌یدا.