مەساجكردن بە گوێچكە یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ بیركەوتنەوەی بابەتەكان؟

76 جار خوێندراوەتەوە کات10:06 بەروار13-05-2019
مەساجكردن بە گوێچكە یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ بیركەوتنەوەی بابەتەكان؟
ڕاچڵەكین-

كۆمەڵێك لە زاناكان لە بواری دەمار لە بەریتانیا چەند ڕێنماییەكی گرنگیان پێشكەش بە خوێندكاران كردوە لە ماوەی تاقیكردنەوەكان بۆ ئەوەی توانای یادەوەریان بەهێزتر بێت و زوو بابەتەكانیان بیر بكەوێتەوە.

1- كاتی گونجاو هەڵبژێرە و ڕۆژانە یەك كاتژمێری دیاریكراو دابنێ بۆ ئەوەی بەسەر ماددەی خوێندنەكەتدا بچیتەوە، ئەمە زیاتر یارمەتی یادەوەریت دەدات.

2-خۆت ماندوو مەكە تەنها بە یەك وانەوە واتە یەك وانە لە یەك ڕۆژدا تەواو مەكە و باشتر وایە چەند بەشێكی كەم لە چەند وانەیەك بخوێنیتەوە.

3-هەوڵبدە لە وەڵامەكان تێبگەیت لەجیاتی لەبەركردنیان.

4- پلانی پۆزەتیڤ دابنێ و لە ماوەی بیركردنەوەت لە وانەكانت بۆنی لیمۆ بكە و ماوەی چەند خولەكێك مەساج بە گوێچكەكانت بكە ئەمە واتلێدەكات زیاتر هەست بە بەختەوەری و متمانە بكەیت و لە ڕۆژانی تاقیكردنەوەدا پۆزەتیڤ بە.

5-شەوان تا درەنگ مەمێنەرەوە و باشتر وایە لە كاتژمێر 9 ی شەودا دەست لە خوێندنی وانەكانت هەڵبگریت.

6-پێش نوستن بە تەواوەتی دوور بكەوەرەوە لە تەماشاكردنی شاشەی مۆبایل و تیڤی و پشوو بە مێشكت بدە.