بۆچی زاناكان دەڵێن " بینینی خەونی ناخۆش بەسوودە؟"

621 جار خوێندراوەتەوە کات10:52 بەروار13-05-2019
بۆچی زاناكان دەڵێن
ڕاچڵەكین-

هیچكات ڕویداوە لە خەو خەبەرت ببێتەوە و دڵت زۆر خێرا لێبدات لە ترسی ئەو خەونەی بینیوتە؟ ئەگەر وەڵامەكەت بەڵێیە ئەوە باشترە بزانیت تۆ تەنها خۆت نیت و %90 ی مرۆڤەكان خەونی ناخۆش دەبینن.

لەڕاستیدا بەشێك لە پسپۆڕانی بواری دەرونی پێیان وایە بینینی خەونی ناخۆش بەسوودە و مێشك ڕادەهێتێت لەسەر تاقیكردنەوە قورسەكان و توانای داهێنان بە مێشك دەبەخشێت ئەو كاتەی هەست بە شڵەژان دەكەین .

دەرون ناسەكان پێیان وایە بینینی خەونی ناخۆش یارمەتی مرۆڤ دەدات بەسەر ڕووداوە ناخۆشەكانی ژیانیدا زاڵ ببێت، بەڵام یەكێك لە زیانەكانیشی ئەوەیە كە هەندێكجار مێشكی مرۆڤ ئەم خەونانە بە ژیانی ڕۆژانەی خۆیەوە دەبەستێتەوە و هەست بە ناخۆشی دەكات و ئەمەش باش نییە و ترسی لە شتێك بۆ دروست دەبێت كە خۆی جێگەی ترس نییە.

بەڵام لە كۆتایدا خەوە ناخۆش و ترسناكەكانیش سودیان بۆ مێشكی مرۆڤ هەیە.