ئاوی گوڵی به‌یبوون شه‌كری خوێن داده‌به‌زێنێت

96 جار خوێندراوەتەوە کات09:48 بەروار14-05-2019
ئاوی گوڵی به‌یبوون شه‌كری خوێن داده‌به‌زێنێت
ڕاچڵەكین-

زاناكان له‌ زانكۆی "ئه‌بیریستویس" ی به‌ریتانی و كۆمه‌ڵێك له‌ هاوكاره‌ ژاپۆنیه‌كان ئاشكرایان كرد خواردنه‌وه‌ی‌ ئاوێك كە گوڵی به‌یبوونی تیادا كوڵێنرابێت یارمه‌تی دابه‌زاندنی ئاستی شه‌كری خوێن ده‌دات و ئه‌مه‌ش به‌ چاره‌سه‌رێكی سروشتی زۆر به‌سوود داده‌نرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌جۆری دووه‌میان هه‌یه‌.

ڕۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ گیراوه‌ی‌ به‌یبوون ئاستی شه‌كری خوێن داده‌به‌زێنێت چونكه‌ ئه‌م گیراوه‌یه‌ ئاستی گلوكۆزی خوێن داده‌به‌زێنێت 

پسپۆڕان له‌ڕێی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌وه‌ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ دوو كوپ له‌ گیراوه‌ی‌ گوڵه‌ به‌یبوون توانای دابه‌زاندنی ئاستی گلوكۆزی خوێنی هه‌یه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ %25 و جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌وكردنی خانه‌كانی په‌نكریاس كه‌مده‌كاته‌وه‌ و كۆئه‌ندامی ده‌مار و سوڕی خوێن چالاك ده‌كات و له‌پێكهاته‌ی‌ گوڵه‌ به‌یبوندا مادده‌ی كیمیاوی هه‌یه‌ كه‌ ڕێگر ده‌بێت له‌ گه‌شه‌ی‌ خانه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان.