كه‌سانی به‌خشنده‌ خاوه‌نی ئەم تایبەتمەندیەن

278 جار خوێندراوەتەوە کات10:19 بەروار14-05-2019
كه‌سانی به‌خشنده‌ خاوه‌نی ئەم تایبەتمەندیەن
ڕاچڵه‌كین -

كه‌سانی به‌خشنده‌ كه‌سانێكی به‌هێزن و زیاتر به‌رگه‌ی قورسیەكانی ژیان ده‌گرن ، هه‌مووان برێك له‌ به‌خشنده‌ییان تێدایه‌ به‌ڵام تا ڕاده‌ و ئاستێكی دیاریكراو ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوڕێ یان خێزانه‌كه‌ت ناپاكی له‌گه‌ڵ كردیت ده‌توانی بیانبه‌خشیت ؟ چۆن ده‌توانی ئه‌و شته‌ له‌یاد بكه‌یت كه‌ ئازاری داوی ؟ لێبوردن بابه‌تێكه‌ ڕۆژانه‌ تووشی ده‌بیت له‌ كاتی شه‌ڕ و خۆ پێدا كێشان له‌ كتێبخانه‌ . زانكۆ ، بازاڕ ، ده‌توانی بێ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنت لێ بكه‌ن ببه‌خشیت ؟  وه‌ڵامه‌كان بۆ ئه‌و پرسیارانه‌ نه‌زانراون و لێره‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ریان و ده‌رباره‌یان ده‌دوێین و ئه‌وه‌یش وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه‌ ده‌توانی پرسیار له‌خۆت بكه‌یت و له‌سه‌ری بدوێیت . 

له‌ناوه‌وه‌ی خۆته‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ :
خه‌ڵكی كه‌ داوای لێبوردنیان لێده‌كرێت پویسته‌ ته‌ماشای سۆزی ناوه‌كی خۆیان بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر بزانیت ده‌بێته‌ هۆی نیگه‌رانی خۆت له‌ ئاینده‌دا ، ئه‌وا ده‌بێ به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ لێبوردن و به‌خشینی كه‌سانی به‌رامبه‌رت بكه‌یت ، بزانه‌ ده‌توانی كۆنتڕۆڵی خۆت بكه‌یت ؟ ئه‌گه‌ر ده‌بێته‌ هۆی ئاسووده‌یی دڵ و ده‌روون و مێشكت ئه‌وا باشتر وایه‌ به‌خشنده‌ و لێبورده‌ بیت . 

ئاستی كۆنترۆڵكردنی خۆت بناسه‌ :
زۆر جا ته‌نها له‌ پێناو گۆڕینی ئه‌وانی دیكه‌دا تا هه‌ست به‌ خۆیان بكه‌ن و بگۆڕدرێن ده‌ته‌وێت لێبورده‌ بیت و ببەخشیت تا به‌رامبه‌ركه‌یشت داوای لێبوردن بكات . ئه‌وه وا ده‌كات لێبوردن زه‌حمه‌ت بێ چونكه‌ كه‌سانێك به‌ خۆیان نه‌بێ به‌ قسه‌ و ڕه‌فتاری كه‌سانی دیكه‌ نا گۆڕدرێت ، باشتر وایه‌ لێیان گه‌ڕێت و خۆیان چاك ببن و تۆ ئاستێكی دیاریكراو بتوانی ته‌داخولیان بكه‌یت 

پێویستی تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ :
چ ڕێگایه‌ك ده‌گریته‌ به‌ر گه‌ر بته‌وێ تۆڵه‌ له‌ كه‌سێك بكه‌یته‌وه‌؟ 
لێره‌دا گه‌ر به‌خشنده‌یش نه‌بیت ده‌توانی به‌ زه‌رده‌خه‌ و پێكه‌نین و ڕه‌فتاری چاك له‌ گه‌ڵیان تۆڵه‌ی خۆت بكه‌یته‌وه‌ و ئه‌و كه‌سه‌ سه‌ری لێده‌شوێیت و هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاری ده‌كات ، تا بتوانی ئاسوده‌ بیت وازیان لێبهێنه‌ و بیان به‌خشه‌ تا ژیانی تۆ به‌خته‌وه‌رتر بێ ئاماده‌ به‌ گه‌ر تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌كیش بێ ده‌ست به‌رداری ببیت و ته‌نها ببه‌خشیت و زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌چیت . 

سوده‌كانی لێبورده‌یی و به‌خشنده‌یی 
- هه‌ستكردن به‌ ئازادی 
- به‌ره‌و پێشچوون له‌ ژیاندا 
- خراپه‌كاری و توڕه‌یی له‌ دڵتدا نامێنێ 
- زاڵبوون به‌سه‌ر دڵ و هۆش و بۆچونه‌كانتدا 
- ئاسووده‌بوونی مێشك 
- لێبورده‌یی زیاتر خزمه‌ت ده‌كات تا تۆڵه‌كردنه‌وه‌