كاری وێنەگرتنی فیلمی "جیمس یۆند" وەستێنرا

148 جار خوێندراوەتەوە کات11:05 بەروار14-05-2019
كاری وێنەگرتنی فیلمی
ڕاچڵەكین-

دوای بریندار بوونی پاڵەوانی فیلمی "جیمس یۆند" دانیال كریگ لە كاتی وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە كاری وێنەرگتنی فیلمەكە وەستێنرا.

ئەم هونەرمەندە ئینگلیزە تەمەن 51 ساڵە بەهۆی برینداربوونی بە سەختی لەمیانی وێنەرگتنی چەند دیمەنێك لە فیلمی"Bond 25 لە جامیكا" 

پێگەی "The Sun"ی بەریتانی لە هەواڵێكی تایبەت لەسەر ئەم هونەرمەندە بڵاویكردۆتەوە تیایدا هاتووە "بڕیار وابوە لە ستۆدیۆكانی باینوود لە لەندەن كاری وێنەگرتنی فیلمی جیمس بۆند ئەنجام بدرێت بەڵام بۆ پشكنین و وەرگرتنی چارەسەر پاڵەوانی فیلمەكە گەشتی بۆ ئەمەریكا كردووە لەبەر ئەوە وێنەرگتنەكەی دوا كەوتوە"

شایەنی باسە ئەمە جاری سێهەمە كاری وێنەگرتنی ئەم فیلمە دوابخرێت و پێشتریش بەهۆی چەند كێشەیەكی بەرهەمهێنانەوە كاری وێنەرگتنی فیلمەكە دواخراوە.