پێنج گرنگترین شت له‌ ژیاندا ڕه‌نگه‌ په‌شیمان بیته‌وه‌ ئەگەر ئه‌نجامی نه‌ده‌یت

865 جار خوێندراوەتەوە کات11:12 بەروار14-05-2019
پێنج گرنگترین شت له‌ ژیاندا ڕه‌نگه‌ په‌شیمان بیته‌وه‌ ئەگەر ئه‌نجامی نه‌ده‌یت
ڕاچڵه‌كین -

له‌ ژیاندا گه‌لێك كاری زۆر هه‌یه‌ ئه‌نجامدانیان پێكه‌وه‌ گرانه‌ ، هه‌ندێك له‌وانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ژیانی ئێمه‌وه‌ نیه‌ و گه‌ر په‌یوه‌ندیشی هه‌بێ به‌ ئه‌نجامدانی به‌ گرنگ نازانیت ، به‌ڵام له‌نێو ئه‌وانه‌دا پێنج گرنگترین شت لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ین ئەگه‌ر ئه‌نجامیان نه‌ده‌یت په‌شیمان ده‌بیته‌وه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ :- 

1-ببه‌ به‌و كه‌سه‌ی كه‌ به‌ڕاستی ده‌توانی ببیت: 
زۆرجار رێگه‌ به‌ ترس و گومان ده‌ده‌ین ژیانمان داگیر بكات ، ئه‌مه‌ش ئێمه‌ ده‌وه‌ستێنێت له‌ گه‌شه‌كردن و به‌ره‌و پێشچوون ، زۆر شت حه‌ز ده‌كه‌ین بیكه‌ین و له‌ تواناماندا هه‌یه‌ و توانایه‌كی شاراوه‌یه‌ بۆیه‌ له‌ ڕاستیدا ده‌توانی ببیت به‌و كه‌سه‌ی كه‌ به‌ڕاستی ده‌توانی ببیت و ڕێگه‌ به‌ هیچ له‌مپه‌ر و كۆسپ و ترس و گومانێك  نه‌ده‌یت ژیانت داگیر بكات . چونكه‌ نه‌بوونت واده‌كات له‌ قۆناغێكی تری ته‌مه‌نت په‌شیمانی گه‌وه‌ری به‌دوادا بێت . 

2-شوێن نه‌كه‌وتنی خه‌ونه‌كانت :
ئه‌گه‌ر له‌ ژیانتدا هیچ ئامانج و خه‌ونێكت نه‌بێت ، گه‌شه‌نه‌كه‌یت ، حه‌ز به‌ گۆڕنكاری نه‌كه‌یت ،  ئاساییه‌ گه‌ر به‌ شوێنیدا نه‌ڕۆیت و له‌ جێگه‌ی خۆت ڕاوه‌ستیت ، به‌ڵام ئەگه‌ر بێت و چه‌ندین ئامانجی دیاریكراو له‌ ژیانتدا هه‌بێ و به‌ دوایدا نه‌ڕۆیت . به‌ڵام كاتێ تۆ ئاراسته‌یه‌كی ڕوونت هه‌یه‌ پیایدا بڕۆیت ته‌نها پێویستی به‌ هه‌نگاونانه‌ ، چونكه‌ ده‌زانیت ئه‌وه‌ تۆیت ئامانجت هه‌یه‌ ، ئامانجه‌كه‌ت ڕوونه‌ . ده‌زانیت چی گرنگه‌ و ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌رۆیت ژیانت ده‌گۆڕێت و فێر ده‌بیت و گه‌شه‌ده‌كه‌یت . 

3-بۆخۆت بژی نه‌ك بۆ ئه‌وانی دیكه‌ :
به‌راوردكردنی ژیانت به‌ ژیانی ئه‌وانی دیكه‌ و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بۆ ئه‌وانی دیكه‌ بژیت ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نها خه‌م و ئازار و دڵئێشه‌ زیاتر هیچی دیكه‌ نیه‌ ، ژیانت ژیانی تۆیه‌، ده‌مانه‌وێ گۆڕانكاری بكه‌ین و ده‌بێ له‌ كه‌سانی نیگه‌تیڤ و كراده‌ره‌كانیان دوور بكه‌وینه‌وه‌ خه‌ڵكانی نه‌رێنی ژیانت ژهراوی ده‌كه‌ن ، بۆیه‌ خۆت به‌ دوور بگره‌ له‌ هه‌ستی خۆ به‌ كه‌م زانین و خۆ به‌روارد كردن به‌وانی دیكه‌ ژیانت به‌ فیڕۆ ده‌چێت و ته‌نها په‌شیمانی ده‌مێنێته‌وه‌ . 

4-سبه‌ینێ ده‌ست پێبكه‌: 
زیاتر له‌وه‌ی بیری لێده‌كه‌ینه‌وه‌ كاتمان له‌به‌رده‌ستدایه‌ و زۆر شتمان پێده‌كرێت و نایكه‌ین ، ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ دوایده‌خه‌یت ، ده‌ته‌وێ فێری زمان بیت ؟ ده‌ته‌وێ بگه‌ڕێیته‌وه‌ لای هاوڕێ كۆنه‌كانت ؟ ده‌ته‌وێ شتێكی گرنگ له‌ ژیانتدا فێر بیت ؟ ئه‌وا هه‌ر ڕۆژێك به‌ هه‌ل بزانه‌ و سبه‌ینێیه‌كی تازه‌یه‌ و ده‌ست پێبكه‌. 

5-هاوڕێ و خێزان و كات ، له‌ده‌ست مه‌ده‌ :
یه‌كێك له‌ گرنگترین شته‌كان ده‌توانیت وه‌به‌رهێنان بكه‌یت تیایدا كاته‌ . له‌ هه‌ركارێك ده‌ته‌وێت به‌ ده‌ستخستنی هاوڕێكانت و مانه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیان یاخود خێزان و هاوسه‌ر و دایك و باوك ، له‌هه‌موشیان گرنگتر كاته‌ كه‌ به‌ له‌ده‌ستچوونی ئه‌و ، شته‌كانی دیكه‌یشت له‌ ده‌ستده‌چێت.