بەغدا لەمانگی ڕەمەزاندا ئەم بەشە خۆراكە وەك" دیاری" بەسەر هاوڵاتیانی عیراق و هەرێمدا دابەشدەكات

2152 جار خوێندراوەتەوە کات11:54 بەروار15-05-2019
بەغدا لەمانگی ڕەمەزاندا ئەم بەشە خۆراكە وەك
 راچڵەكین-

حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە دیارییەك بەسەر سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێم و عێراقدا دابەش بكات.

شەوكەت محەمەد،  بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایگەیاندووە:"بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە حكومەتی عێراق بڕیاریداوە وەك دیاری هەر كەسێك بڕی ٥٠٠ گرام نیسكی بەسەردا دابەش دەكرێت."

لە بارەی ئەوەی كە بڕیارێك دەركرێت بۆ قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتیان بە هۆی كەمی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەوە، شەوكەت محەمەد وتی:" تا ئێستا بڕیاری لەو شێوەیە دەرنەچووە و هەروەها لە ئێستادا سەرقاڵی دابەشكردنی ئەو دیارییەن." وەك كەناڵی گەلی كوردستان بڵاویكردووەتەوە.