خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان راگەیەندرا

1046 جار خوێندراوەتەوە کات12:46 بەروار15-05-2019
خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان راگەیەندرا
راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی 2019ی فەرمانگەو دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم.

بەپێی نوێترین خشتە كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، تاوەكو ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە سەرجەم وەزارەت و دەیستەكان موچەی مانگی شوبات وەردەگرن.

بەگوێرەی خشتەكەی دارایی بێت، سبەی پێنجشەممە ١٦ی ئایاری ٢٠١٩ موچەی وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، زێرەڤانی، فەرمانگەی بەرگری فریاكەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەشدەكرێت.

ڕۆژی یەكشەممە ١٩ی ئایارموچەی وەزارەتەكانی شارەوانی و كارەبا و گواستنەوە و گەیاندن و پلاندانان و كشتوكاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەكانی مافی مرۆڤ و وەبەرهێنان و دەسپاكی و ژینگە و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەزگای مین و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دابەشدەكرێت.

ڕۆژی دووشەممە 20ی ئایار موچەی وەزارەتەكانی بازرگانی و ڕۆشنبیری و لاوان و ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران دابەشدەكرێت.

ڕۆژی سێشەممە 21ی ئایار موچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

 رۆژی چوارشەممە22ی ئایار موچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەكرێت.