هۆڵه‌ندا كاره‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ هه‌رێم و عیراق راگرت

42 جار خوێندراوەتەوە کات05:06 بەروار15-05-2019
هۆڵه‌ندا كاره‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ هه‌رێم و عیراق راگرت
راچڵه‌كین

دوای‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی‌ له‌ عیراق، هۆڵه‌ندا ئه‌ركه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ یارمه‌تیدانی سوپا و پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌غدا و هه‌ولێر بۆ كاتێكی نادیار راگرت.

به‌گوێره‌ی‌ رۆیته‌رز، حكومه‌تی‌ هۆڵه‌ندا كاری‌ نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی‌ له‌ عیراق هه‌ڵپه‌سارد كه‌ هاوكاری‌ پێشكه‌شی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ناوخۆیی ده‌كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییه‌كان".

رۆیته‌رز ده‌شڵێت، كه‌ بڕیاره‌كه‌ ئه‌و سه‌ربازانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌ولێر له‌پاڵ‌ هێزی‌ وڵاتانی‌ بیانی‌ تردا مه‌شق به‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان ده‌كات.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر ئه‌ڵمانیا به‌هۆی‌ گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌، ته‌واوی‌ مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عیراقییه‌كانی راگرت.